كچێك جێگەی دایكە كۆچكردووەكەی دەگرێتەوە و دەبێتە پەرلەمانتار

پەرلەمانتار رەغدە عەبدولسەلام نەجاتی كچ و جێگرەوەی پەرلەمانتار ئیبتسام ئەبو رەحاب

كچێكی گەنج بووە ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی میسر و شوێنگرەوەی ئیبتسام ئەبو رەحاب-ی دایكە پەرلەمانتارەكەی كە لە ئەیلولی رابردوودا كۆچی دواییكرد، وەك ئەوەی رۆژنامەیەكی ناوخۆیی ئاماژەی پێداوە.

لەمیانەی دانیشتنێكی گشتیی ئەنجومەنەكەدا رەغدە عەبدولسەلام نەجاتی هنادی سوێندی یاسایی خوارد، پاش ئەوەی سەرۆكی پەرلەمان نوسراوێكی دەستەی هەڵبژاردنی نیشتمانی خوێندەوە و تیایدا پەسەندكردنی شوێنگرتنەوەكەی روونكردووەتەوە.

بەپێی رۆژنامەی (ئەخبار لیەوم)ی حكومی رێوشوێنەكانی شوێنگرتنەوەكە لە وەزارەتی ناوخۆ و دەستەی هەڵبژاردن تەواوكراون.

بەپێی یاسای وڵاتەكە لەكاتێكدا ئەگەر شوێنی یەكێك لە پەرلەمانتاران چۆڵ بوو، یەكێك لە كاندیدە یەدەگەكان شوێنی دەگرێتەوە بەپێی ریزبەندی ناوە یەدەگەكان.

رەغدە عەبدولسەلام ئەندامی یەدەگ بووە لە لیستی (نیشتمانی لەپێناو میسر) لەهەمان بازنەی هەڵبژاردندا و شوێنگرتنەوەكەی دایكی لەسەر ئەو بنەمایە بووە، بەپێی ئەوەی میدیاكانی وڵاتەكە بڵاویانكردووەتەوە.

لە دۆخێكی هاوشێوەدا، ئایە فەوزی فەتا كاندیدی یەدەگی هەمان لیست و پەرلەمانتاری ئێستا لە ساڵی 2020دا بۆ ئەندامێتیی ئەنجومەنی نوێنەران دیاریكرا بۆ شوێنگرەوەی باوكی پاش مردنی لەهەمان ساڵدا.

بابەتی پێشتر

سبەی لە چەند پارێزگایەک کرایە پشووی فەرمی

بابەتی دواتر

نوێترین زانیاری لەبارەی دۆسیەی ئەو کچەی لە هوانە هێرشی کرایەسەر

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share