نوێترین زانیاری لەبارەی دۆسیەی ئەو کچەی لە هوانە هێرشی کرایەسەر

سڵاید، دەستگیرکراوانی دۆسیەی کچەکەی هوانە

وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، ئەو کچەی لە ناوچەی هوانە هێرشی کرایەسەر لەبەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە وتەی داوە و بڕیارە بگەڕێتەوە لای کەسوکارەکەی.

سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “ئەو کچەی هەینی رابردوو لەلایەن چەند گەنجێکەوە لە ناوچەی هوانە هێرشی کرایەسەر ئەمڕۆ هاتە بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە و وتەی خۆی داوە، زۆر پەشیمان بووە لەوەی کە چووەتە ئەو شوێنە و ماتۆڕسواری کردووە و گرتەکانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تیک تۆک بڵاوکردووەتەوە و بەڵێنی داوە پەڕەیەکی نوێ لە ژیانی هەڵبداتەوە و لەو جۆرە کارانە دووربکەوێتەوە”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “ژمارەی ئەو کەسانەی لەسەر ئەو دۆسیەیە دەستگیرکراون بۆ 19 کەس بەرزبوونەتەوە”.

باسی لەوەشکرد، “کەسوکاری کچەکە هاتوونەتە لای دادوەر هیچ لارییەکیان لە گەڕاندنەوەی کچەکەیان نەبووە لایان بژی، بۆیە بڕیار بوو بێن و کچەکەیان بەرنەوە ماڵی خۆیان”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکان: ڤایرۆسێک لەناو پەلەوەرەکاندا بڵاوبووەتەوە و پێویستی بە چارەسەر

کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکان لە سلێمانی رایگەیاند، نزیکەی 40%ی مریشک لە سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بەهۆی ڤایرۆسێکەوە مرداربوونەتەوە کە…
زیاتر ببینە

پۆلیسی هەرێم: لێپرسینەوە لە هەر کارمەندێک دەکرێت بە جلوبەرگی فەرمییەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان خۆی نمایش بکات

بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی هەرێم راگەیەندراوێکی بۆ ئەفسەر و کارمەندانی هێزەکانی ناوخۆ بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، لێپرسینەوە لە هەر…
Total
0
Share