بەرپرسێكی توركیا ڕایدەگەیەنێت، وڵاتەكەی چاوەڕوانی “سەرەتایەكی نوێ”یە لەگەڵ جۆ بایدن-ی سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكایە، بەتایبەت لە هەردوو پرسی كوردانی ڕۆژئاوا و گروپەكە گولەن.
ئیبراهیم كاڵن، وتەبێژ بەناوی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆكی توركیا لەمیانەی كۆنگرەیەكدا كە سندوقی مارشاڵی ئەڵمانی ئەنجامیدا وتی، “باوەڕمان وایە دەكرێت سەرەتایەكی نوێی باشمان لەگەڵ ئیدارەی بایدن-دا هەبێت”.
دەربارەی ئەو گرفتەش لەگەڵ ویلایەتە یەكگرتووەكان كە بەهۆی كڕینی سیستمی بەرگریی ڕوسی (ئێس-400) لەلایەن توركیاوە كە لە چەند ساڵی ڕابردودا هاتەئاراوە كالن وتی، “چارەسەركردنی ئەستەم نییە” و ئەوەشی وت، “لە تێڕوانینی تەكنیكیی سەربازییەوە دەكرێت ئەم كێشەیە چارەسەر بكرێت”.
وتەبێژەكەی سەرۆكی سوریا جەختیشیكردەوە لەسەر “دوو پرسی گرنگ بۆ ئاسایشی نەتەوەیی توركیا” كە لە ئیدارەكەی بایدن چاوەڕوانین.
پرسی یەكەم هاوپەیمانی واشنتن-ە لەگەڵ كوردانی ڕۆژئاوای كوردستان لە شەڕی دژ بە چەكدارانی داعش لە سوریا، كە توركیا وەك بەشێك لە پارتی كرێكارانی كوردستان لێی دەڕوانێت. كاڵن وتی، “ئومێدمان وایە گۆڕانكاری لەم سیاسەتەدا بێتە ئاراوە” ئەمەش لەكاتێكدایە دیموكراتەكان پاراستنی هاوپەیمانەكانیان بە یەكێك لە كارە پێشینەكانیان دادەنێن.
پرسی دووەمیش بەدەنگەوە نەچوونی حكومەتە یەك لەدوای یەكەكانی ئەمریكایە دەربارەی بوونی “تۆڕەكانی پەیوەندیدار بە فەتحوڵا گولەن-ی بانگخواز لەنێو ویلایەتە یەكگرتووەكات” وەك ئەوەی كالن ئاماژەی پێدا.
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان داوای ڕادەستكردنی گولەن دەكات كە لە ویلایەتە یەكگرتووەكان نیشتەجێیە و سەرۆكی توركیا بە ڕێكخستنی ئەو هەوڵی كودەتایەی لە حوزەیرانی 2016 ئەنجامدرا تۆمەتباری دەكات، بەڵام تائێستا سەرۆكی توركیا لەو هەوڵانەیدا سەركەوتوو نەبووە.