لیڤەرپوڵ بەکۆمەڵ حەوت یاریزانی ئیزن دا

بەهۆی کۆتاییهاتنی گرێبەستەکانیانەوە، یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی دەستبەرداربوونی لە حەوت یاریزان ڕاگەیاند.

بەپێی ڕاگەیەنراوێکی فەرمی لیڤەرپوڵ، دیڤۆک ئۆریگی بەلجیکی، دوای کۆتاییهاتنی گرێبەستەکەی گرێبەستی نوێی لەگەڵدا واژۆ نەکراوە و بەفەرمی ماڵئاوایی دەکات.

یاریزانە ئەسمەرەکەیان بە “ئەفسانە” ناو بردووە و هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازن لە کارەکانی داهاتوویدا.

یەکێکی دیکە لەو یاریزانانەی ئیدارەی “ڕێدز” دەستبەرداربوونیان لێی ڕاگەیاندووە، لۆریس کاریۆسی گۆڵپارێزی ئەڵمانییە، کە بە “گۆڵپارێزی کارەساتەکە” ناوی دەرکردووە.

جگە لەو دوو یاریزانە، لە ڕاگەیەنراوەکەدا چەند یاریزانێکی تیمەکانی لاوان و ئەکادیمیای لیڤەرپوڵ بە هەمانشێوە گرێبەستەکانیان کۆتایی هاتووە و ڕۆیشتنیان دووپاتکراوەتەوە، لە نموونەی شای ئۆجۆ، بن ودبۆرن، ئیلیا دیکسۆن، ماتیۆ لۆنگستاف، شین وێڵسۆن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) سیتی و لیڤه‌رپوڵ به‌ یه‌کسانبوونه‌وه‌ گه‌یشتنه‌ چوارگۆشه‌ی زێڕین

ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، دوو ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چوونی قۆناغی چاره‌کی کۆتایی چامپیۆنزلیگ ئه‌نجامدران، یانه‌کانی مانچسته‌ر سیتی و لیڤه‌رپوڵ بلیتی قۆناغی نیوه‌ی…
Total
0
Share