ئەو خواردنەی ژەمی بەیانیان دەیخۆیت کاریگەریی لەسەر دۆخی دەروونیت هەیە

بۆ دۆخێکی دەروونی باش و کەمکردنەوەی کێشی جەستەت لەگەڵیدا ئامۆژگاریی دەکرێین کە زۆر گرنگە باشترین خۆراک و چەرەسات و خواردنەوەکان هەڵبژێریت بۆ ئەوەی بەیانیان بە گەدەی بەتاڵ بیخۆیت بۆ ئەوەی ژەمێکی پڕ لە وزەت هەبێت.

شارەزایانی بواری خۆراک دەڵێن، پێویستە نانی بەیانی گرنگترین ژەمی رۆژ بێت، چونکە ئەوەی بە گەدەی بەتاڵ دەخورێت بەڕاستی گرنگە بەو پێیەی دەبێتە هۆی کاریگەریی لەسەر کێش و تەندروستیی دڵ و چۆنیەتی کارکردنی مێشک.

لێکۆڵینەوەکان دەریدەخەن کە دەستپێکردنی رۆژ بە ژەمی بەیانیانێکی تەندروست کە بریتییە لە چەرەسات و بادەم و گوێز و ئاوی لیمۆ و چای سەوز دەتوانێت بەشدارییەکی بەرچاوی هەبێت بۆ باشترکردنی تەندروستی، چونکە چەرەسات دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و کانزا و چەوری تەندروست.

1- بادەم: پڕە لە چەوری و پرۆتینی تەندروست، کە هەستی تێربوون دەبەخشێت. هەروەها بادەم ریشاڵی تێدایە کە دەتوانێت شەکری خوێنت بە جێگیری بهێڵێتەوە و بە درێژایی رۆژ وزەی جێگیرت پێدەبەخشێت.

2- توو: دەستپێکردنی ڕۆژ بە تووی تازە بژاردەیەکی باشە لە ڕوانگەی تەندروستیەوە، نزمبوونەوەی ڕێژەی گلایسیمیک و بڕێکی زۆر لە ڕیشاڵەکان دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە پاراستنی ئاستی شەکری خوێن، ئەمەش دەتوانێت دوورتبخاتەوە لە بەرزبوونەوەی ئەنسۆلین کە دەبێتە هۆی زیادبوونی کێش.

4- رەشکە: رەشکە یارمەتیی کۆنترۆڵکردنی ئاستی شەکری خوێن دەدات و هەروەها سنووردارکردنی ئارەزووی خواردن.

5- تۆوی کەتان: پڕە لە ڕیشاڵی تواوە و لیگنان، تۆوی کەتان لەنێو ئەو خۆراکە سەرەکیانەدایە چونکە یارمەتیی راگرتنی ئاستی شەکری خوێن دەدات لە ژێر کۆنتڕۆڵدا و تەندروستیی ریخۆڵە بەرەوپێش دەبات و پاڵپشتیی هەستکردن بە تێری دەکات.

6- ماستی یۆنانی: راهێنەری ماسولکەیە، بەو پێیەی دەوڵەمەندە بە پرۆتینی کوالێتی بەرز.

7-  چای سەوز: رێژەی کافاین لە چای سەوزدا دەتوانێت بەشداربێت لە بەرزکردنەوەی ئاستی وزە لەکاتی وەرزشکردندا، پێدەچێت ماددەی ئیپیگالۆکاتێچین گالات (EGCG) لە چای سەوزدا تایبەتمەندیی گەرمی دروستکەری هەبێت کە یارمەتی سووتاندنی کالۆری زیاتر دەدات.

  1.  ئاوی لیمۆ: ئەو ڤیتامین سییەی لە ئاوی لیمۆدا هەیە، سیستەمی بەرگریی لەش بەرز دەکاتەوە و هاوکات یارمەتیدەرە لە زیادکردنی مژینی ئاسن لە سەرچاوە رووەکییەکانەوە.

9- دۆشاوی شۆفان: یارمەتیدەرە لە خاوکردنەوەی پرۆسەی هەرسکردن، هەستکردن بە تێربوون دەبەخشێت، ئەمە جگە لەوەی پێکهاتەکانی دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و کانزاکان.

 

 

بابەتی پێشتر

ژنێک بەهۆی ناکۆکی لەگەڵ هاوسەرەکەی کچەکەی فڕێدەداتە ناو دیجلەوە

بابەتی دواتر

ئەم بڕیاڕەى ڕامۆس لەبەر باوکی بوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share