هۆشداری لە روودانی لافاوێکی دیکە لە بەغداد دەدرێت

وتەبێژی ئەمینداری بەغداد رایگەیاند، دروستبوونی لافاو لە شاری بەغداد پەیوەندی بە توانای پارێزگاکەوەیە بۆ لەخۆگرتنی ئاوی باراناو، هاوکات هۆشداریشی لە دروستبوونی لافاوی دیکە لە ئایندەدا دا.

محەمەد روبەیعی وتەبێژی ئەمینداری بەغداد رایگەیاند، “بەغداد کێشەی بۆری ئاوەڕۆ و پاککردنەوەیانی نییە، بەڵکو کێشەی لە توانای لەخۆگرتنی باراندا هەیە هەربۆیە لە ماوەی رابردوودا چەند جارێک لافاو ناوچەکەی گرتەوە”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “لە بارانەکەی چەند رۆژی رابردوودا لە کاتژمێرێکدا 70 ملم بارانباریوە، کە ئەمە زۆرترین بڕی بارانە کە لە ماوەی 10 ساڵی رابردوودا پارێزگاکە بەخۆیەوە بینیوە”.

ئاشکراشیکرد، “پێشبینی دەکرێت لە چەند رۆژی داهاتوودا شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین پاریزگاکە بگرێتەوە، ئێمەش ئامادەکارییمان بۆ هەر دۆخێکی نەخوازراو کردووە”.

 

بابەتی پێشتر

کرواتیا چوونە ناو ناوچەی یۆرۆ و شنگنی راگەیاند

بابەتی دواتر

تەندروستیی جیهانی داوا لە چین دەکات هاوبەشی جددی بکات سەبارەت بە کۆرۆنا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رۆژنامەی شەرقولئەوسەت: بەهۆی بەردەوامی ناكۆكییەكان ئەنجومەنی نوێنەران کۆنابێتەوە

رۆژنامەی شەرقولئەوسەت بڵاویکردەوە، لەگەڵ درێژكردنەوەی وەرزی یاسادانان بەهۆی ناکۆکییە سیاسییەکانەوە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تائێستا نەیتوانیووە دانیشتنەكانی دەستپێدەكاتەوە. شەرقولئەوسەت…
Total
0
Share