هەسـ.ـەدە: لە شەوی رابردووەوە چـ.ـەکدارانی سەر بە دیمەشق بۆردومانی دەوروبەری کۆبانێ دەکەن

هەسـ.ـەدە رایدەگەیەنێت، لە کاتژمێر 2ی شەوی رابردووەوە، چـ.ـەکدارانی سەر بە دیمەشق، بە چڕی بۆردومانی ناوچەکانی جەلبیە و عەشک دەکەن لە باشووری رۆژهەڵاتی کۆبانێ.

 راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات بڵاویکردەوە، لە کاتژمێر 2ی شەوی رابردووەوە، چەکدارانی سەر بە دیمەشق لە چەند قۆڵێکەوە هێرشیان کردە شارۆچکەکانی عەشک و جەلەبیە لە باشووری رۆژهەڵاتی کۆبانێ، لەگەڵ هێرشەکانیشدا بە چڕی بۆردومانی ئەو دوو شارۆچکەیە کراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، شەڕ و پێکدادان تاوەکو ئێستاش لە شارۆچکەی جەلبیە بەردەوامە، هەروەها چەکدارانی سەر بە دیمەشق تانک و زرێپۆشیان وەک هێزی پشتیوانیی هێناوەتە ئەو ناوچانەوە، هاوکات، درۆنیش بە چڕی لەو ناوچانەدا دەفڕن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نێچیرڤان بارزانی: با لاپه‌ڕه‌ى نوێ له‌ رێز و خۆشه‌ويستى و نيازپاكى و گيانى هاريكارى له‌گه‌ڵ يه‌كتردا بكه‌ينه‌وه‌

نێچیرڤان بارزانی لە پەیامێکدا رایگەیاند، با لاپه‌ڕه‌ى نوێ له‌ رێز و خۆشه‌ويستى و نيازپاكى و گيانى هاريكارى له‌گه‌ڵ…
زیاتر ببینە

شاخەوان عەبدوڵا: ئامانج لە هەمواری یاسای بودجە بۆ ئەوە بووە كە چیتر مووچە نەبێتە هەواڵ

شاخەوان عەبدوڵا جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بە هەمواری یاسای بودجە هیچ كێشەیەك لەبەردەم هەناردەی نەوتی هەرێم…
Total
0
Share