زیاتر لە حەوت ساڵە لێبڕینی شاراوە لە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمدا دەكرێت

راگرتنی بەرزكردنەوەی مووچە كە لەلایەن كابینەی پێشووی حكومەتەوە بڕیاری لەسەر درا لە كابینەی نۆیەمی حكومەتی راسپاردەشدا ماوەی زیاتر لە چوار ساڵە درێژەی پێدەدرێت و سەرۆكی یەكێتیی مامۆستایانیش دەڵێت، بڕەكەی بۆ هەر مووچەخۆرێك مانگانە لەنێوان 60 بۆ 100 هەزار دیناردایە.

راگرتنی پلەبەرزكردنەوە بە بڕیاری كابینەی هەشتەم لە (2016/1/1)ەوە خراوەتە بواری جێبەجێكردنەوە و تائێستا ماوەی حەوت ساڵ و دوو مانگ درێژەی هەیە، زۆرترین ماوەی جێبەجێكردنی بڕیارەكە دەكەوێتە تەمەنی كابینەی نۆیەمەوە كە زیاتر لە چوار ساڵە و تیایدا سەرەڕای باشبوونی دۆخی دارایی، نەمانی شەڕی داعش و گرفتی ئاوارە لەسەر راسپاردەی مەسرور بارزانی درێژەی پێدراوە و بڕیار لەسەر گەڕاندنەوەی ئەو مافەی مووچەخۆران نەدراوە.

بەپێی سیستمی بایۆمەتری ژمارەی مووچەخۆرانی هەرێم (یەك ملیۆن و 249 هەزار و 481) كەسە، لەو ژمارەیەش 483 هەزاریان مووچەخۆری مەدەنین و حكومەتی راسپاردە بە راگرتنی پلەبەرزكردنەوە “لێبڕینی شاراوە” لە مووچەكانیاندا دەكات.

عەبدولواحید محەمەد، سەرۆكی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان لە لێدوانێكدا رایگەیاند، بەهۆی راگرتنی پلەبەرزكردنەوەوە مانگانە نزیكەی (60 بۆ 100) هەزار دینار لێبڕینی شاراوە لە مووچەی فەرمانبەران و مامۆستایاندا دەكرێت.

بەلێكدانی ناوەندی ئەو ژمارەیە بۆ ماوەی ئەو حەوت ساڵ و دوو مانگەی لێبڕین دەكرێت كە دەكاتە 84 مانگ بۆ هەر مووچەخۆرێك (75.000 * 84) بەنزیكەیی بڕی شەش ملیۆن و 300 هەزار دینار لێبڕینی شاراوە لە مووچەكەی كراوە و ئێستا لە ئەستۆی حكومەتی راسپاردەدایە.

بەو بڕینەش حكومەت لە یەك مانگدا (75.000 * 483.00) نزیكەی 36 ملیار و 225 ملیۆن دینار لە فەرمانبەرانی مەدەنی دەبڕێت كە لە ماوەی ساڵێكدا دەگاتە نزیكەی 434 ملیار و 700 ملیۆن دینار.

بەمەش لەماوەی جێبەجێكردنی “لێبڕینی شاراوەدا” لە 2016/1/1ەوە (36 ملیار و 225 ملیۆن دینار * 84 مانگ) بە نزیكەی 3 ترلیۆن و 42 ملیار و 900 ملیۆن دینار كۆی گشتی لێبڕینی شاراوەیە لە مووچەخۆرانی مەدەنی لە هەردوو كابینەی هەشت و نۆیەمی حكومەتدا جێبەجێكراوە و بەردەوامە.

ئەمەش لەكاتێكدایە لێبڕینی شاراوە بۆ ژمارەیەكی بەرچاوی فەرمانبەران زیاترە لەو 60 تا 100 هەزار دینارە، بەهۆی ئەوەی هەندێك لە مووچەخۆران دوو پلەبەرزكردنەوەیان لەو ماوەیەدا راگیراوە، بەمەش بڕی لێبڕینە شاراوەكەیان دەبێتە نزیكەی دوو هێندە.

بابەتی پێشتر

هەرگیز لە کاتی خۆشتندا ئەم هەڵانە مەکە

بابەتی دواتر

دوو تونێل لە پارێزگای هەولێر مەترسییان لەسەرە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

کەشناسیی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە، بەپێی پێشبینییەکان لە ئەمڕۆوە پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە. بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێمی…
زیاتر ببینە

دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم: بە دەرچوو هەژمارکردنی ئەو خوێندکارانەی لە وانەی کوردیدا کەوتوون نادەستوورییە

دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم ڕایگەیاند، بڕیاری وەزارەتی پەروەردە بە دەرچواندنی ئەو خوێندکارانەی لە وانەی زمانی کوردیدا…
Total
0
Share