سلێمانی.. بەهۆی غازی سۆپاوە گەنجێك گیانیلەدەستدا

لە گەڕەكێكی سلێمانی دوو گەنج لەكاتی خەودا غازی سۆپا لێیدان، بەڕێوەبەری فریاكەوتنی خێرا دەڵێت، یەكێكیان گیانیلەدەستداوە و ئەوی دیكەیان گەیەندراوەتە نەخۆشخانە.

سامان نادر، بەڕێوەبەری فریاكەوتنی خێرا لە سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە گەڕەکی مامۆستایان دوو گەنجی تەمەن 35 ساڵ لەكاتی خەودا غازی سۆپا لێداون.

وتیشی، “دوای گەیشتنی تیمەكانمان دەركەوت یەكێكیان گیانیلەدەستداوە و ئەوی دیكەشیان رەوانەی نەخۆشخانە كراوە”.

ئەو گەنجەی گیانیلەدەستداوە ناوی (ئیسماعیل)ە، وەك ئەوەی سامان نادر ئاماژەی پێدا.

بابەتی پێشتر

یەكێتیی پیاوان: لەمساڵدا 70 حاڵەتی كوشتن و خۆكوشتنی پیاوان تۆماركراوە

بابەتی دواتر

نێچیرڤان بارزانی: ده‌بێ به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌لی کوردستان ئامانجی سه‌ره‌کیی هه‌موومان بێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share