گواردیۆلا هۆکاری بەردەوامبوونی لە مان سیتی ئاشکراکرد

پێپ گواردیۆلا پێیوایە، هێشتا مانچستەر سیتی بە جوانی و سەرکەوتووانە یاریی تۆپی پێ دەکات و بێزار نەبووە، بۆیە گرێبەستەکەی درێژکردووەتەوە.

گواردیۆلا لە پشووەکانی مۆندیالدا گرێبەستی لەگەڵ یانەی مانچستەر سیتی نوێکردەوە.

لەو بارەیەوە بە میدیاکانی بەریتانیای ڕاگەیاندووە، “ئەگەر گرێبەستم نوێکردبێتەوە، بێگومان لەبەرئەوەیە کە هەستێکم هەیە هێشتا دەتوانین بە باشی یاری بکەین.”

ڕاهێنەری سیتی ڕوونکردنەوەی زیاتر دەدات و دەڵێت، “ئەگەر لە یەکتر بێزاربووین، چیتر ناتوانم تاوەکو کۆتایی گرێبەستەکەم بمێنمەوە، گرێبەست تەنها کاغەزێکە، بەڵام لە دوو یاری ڕابردوودا ئاستێکی باشمان پێشکەش کرد، زۆر کاری باشمان کردووە، هەست دەکەم تینوویەتیمان بۆ بردنەوە و ناسناوەکان ماوە.”

“فەیلەسوفەکەی کەتەلۆنیا” لە وەڵامەکانیدا ئاماژە بەوەش دەکات، کە پێشەنگی ئارسیناڵ لە “پریمەرلیگ” شایستەیە، بەڵام هێندە دوور نین لێیانەوە، بۆیە لە قۆناغی دووەمی وەرزدا هەوڵەکانیان بە ئاراستەی گرتنەوەی لووتکەی خولی نایابی ئینگلیزی دەبێت.

بابەتی پێشتر

نهێنی ڕێککەوتنی کریستیانۆ و نەسڕ بە چرکە و کاتژمێر

بابەتی دواتر

"بەشێك لە خاوەن زەوییەكانی فڕۆكەخانەی هەولێر قەرەبوو نەكراونەتەوە"

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ)ڕیاڵ مه‌درید به‌ هاتریکی ئاسینسیۆ و نمایشی بنزیمه‌ گه‌ڕایه‌وه‌ لوتکه‌ی لالیگا

یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید له‌ چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی شه‌شه‌می لالیگا بردنه‌وه‌یه‌کی گه‌وره‌ی به‌رامبه‌ر ڕیاڵ مایۆرکا تۆمارکرد. ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، یانه‌ی…
Total
0
Share