ئێران دامەزراوەیەكی سەرەكیی ئەتۆمی دەگوازێتەوە بۆ ژێر زەوی

دامەزراوەیەكی ئەتۆمیی ئێران

ڕۆژنامەی نیویۆرك تایمز-ی ئەمریكی وێنەیەكی نوێی مانگە دەستكردەكانی بڵاوكردەوە كە تیایدا ئەگەری بونیاتنانی دامەزراوەیەكی ئەتۆمی لەژێر زەوی لەلایەن ئێرانە نیشاندەدات.

ڕۆژنامەكە ڕوونیكردەوە، “پاش وێڕانبوونی بینایەكی دامەزراوەی نەتنزی ئەتۆمی بەهۆی تەقینەوەیەكی نادیارەوە لە حوزەیرانی ڕابردوو، سەرۆكی دەستەی وزەی ئەتۆمی ئێران بەڵێنی دورستكردنەوەی دا لە نێو چیاكاندا، وێنە نوێیەكانی مانگە دەستكردەكانیش دەریدەخات كە پێدەچێت كاركردن بێت بۆ بونیاتنانی دامەزراوەكە لەژێر زەویدا”.

ئاشكراشیكرد، تیمە لێكۆڵینەوەكانی چاودێری بونیادنانەكە دەكات بە بەكارهێنانی وێنەی نوێ، كە تیایدا دەردەكەوێت دەروازەی تونێلەكەی بەمدواییە لەنێوا زنجیرەیەك چیای باشووری دامەزراوەی نەتنز دروستكراوە.

ڕۆژنامەكە لەسەر زاری جیفری لویس، شارەزای سەربازی دەڵێت، “پێدەچێت دامەزراوە نوێیەكە لە شوێنێكی زیاتر سەلامەتدا بێت بۆ كۆكردنەوەی ئامێرەكانی تایبەت بە وزەی ئەتۆم و، پاراستنی لە هەر هێرشێكی ئاسمانی”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دادگای ئەوروپا سەرکۆنەی تورکیا دەکات لەسەر دەستگیرکردنی دوو ڕۆژنامەنوس کە یەکێکیان کوردە

بۆ دووەمجارە دادگای ئەوروپا بۆ مافەکانی مرۆڤ سەرکۆنەی، دەستگیرکردنی دوو ڕۆژنامەنوس بەشێوەی کاتی لەلایەن تورکیاوە دەکات کە یەکێک…
زیاتر ببینە

دوای هێرشەکەی سەر هەولێر ئیسرائیل زانیاریی نوێ لەبارەی درۆنی ئێرانییەوە ئاشکرادەکات

دوای بەکارهێنانی درۆنی بۆمبڕێژکراو لەلایەن گروپە چەکدارەکانی عێراقەوە، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ئاشکرایدەکات، ئێران لە شاری کاشانی نزیک ئەسفەهان…
Total
0
Share