سەمای سەر سنور.. دوو سەربازیی ژنی ئیسرائیلی لەگەڵ دوو سەربازی میسری سەما دەکەن

بەپێی ئەو ڤیدیۆیەی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە، دەردەکەوێت ڕۆژی ٤ی ئەم مانگە، دوو سەربازی ژنی ئیسرائیلی، لەگەڵ دوو سەربازی میسری لە سنورەکانی هەردوو وڵات لە بیابانی سینا سەما دەکەن.

ڤیدیۆکە لە کەناڵی “کان”ی ئیسرائیلی لە ڕۆژی 4ی ئایار بڵاوکراوەتەوە و پشتڕاستکراوەتەوە کە سەماکە لە بیابانی سینا بووە و پاسەوانانی سنوری ئیسرائیل و میسر پێکەوە سەمایان کردووە.

بەپێی بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆکە، ئیسرائیلییەکان زیاتر لە میسرییەکان پێشوازیان لە ڤیدیۆکە کردووە و بە حاڵەتێکی ئاسایی و دۆستانەیان ناوبردووە.

لە ساڵی 1967 دا لە جەنگی شەش ڕۆژە لە نێوان ئیسرائیل و هەندێک لە وڵاتانی عەرەبیدا، بەشێک لە بیابانی سینا کەوتە ژێر کۆنترۆڵی ئیسرائیلەوە و ئەگەرچی لە چەند ڕێککەوتننامەیەکدا وەک ڕێککەوتنامەی ساڵی 1982 ، بەشێک لە ناوچەکە بۆ کۆنترۆڵی میسر گەرایەوە، بەڵام ئێستاش سینا لە ڕوی ئاسمانییەوە لە ژێر کۆنترۆڵی ئیسرائیلدایە.

لە دوای کۆتاییهێنان بە دەسەڵاتی محەمەد مورسی لە میسر، جارێکی دیکە پەیوەندییەکانی ئیسرائیل ئاسایی بۆتەوە و ئێستا وەک دوو وڵاتی دراوسێی دۆست سنورەکانیان دەپارێزن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حەسەن ڕۆحانی: یەکپارچەیی و ئارامی عێراق ئەولەویەتی ئێرانە

سەرۆککۆماری ئێران لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، وڵاتەکەی هەمیشە ئەولەویەتیداوە بەوەی عێراق یەکپارچە بێت و ئارامبێت،…
زیاتر ببینە

وەزارەتی دەرەوەی عومان: ئەمریکا و ئێران کراوەن بۆ چارەسەری گرفتەکانی نێوانیان

وەزارەتی دەرەوەی عومان رایگەیاند، هەردوو وەفدی ئەمریکی و ئێرانی، لە میانەی دانوستانەکانی جنێڤ، کرانەوەیان بۆ چارەسەری گرفتەکان دەربڕیوە.…
Total
0
Share