بافڵ جەلال تاڵەبانی: نییەتێكی نیشتمانی بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی هەرێم و بەغداد هەیە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و هادی عامری، سەرۆكی هاوپەیمانیی فەتح لە بەغداد كۆبوونەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا نزار ئامێدی وەزیری ژینگەی عێراق ئامادەبوو، دۆخی گشتیی وڵات و پرسە ئابوری و ئەمنییەكان تاوتوێكران و جەخت لە پاراستنی یەكڕیزی و هەماهەنگی نێوان لایەنەسیاسییەكان كرایەوە لەپێناو پاراستنی سەقامگیری و تێپەڕاندنی ئاستەنگییەكان.

لە كۆبوونەوەكەدا سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە ماف و شایستە داراییەكانی خەڵكی هەرێمی كوردستان كرد و رایگەیاند، نییەتێكی نیشتمانی بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغداد لەسەر بنەمای دەستوور هەیە و بۆ ئەمەش دەبێت هەموو لایەنەكان هاوكار و پشتیوانبن بۆ كۆتاییهێنان بەم كێشەیە و هەڵدانەوەی لاپەڕەیەكی نوێ لە پەیوەندییە سیاسییەكانمان تاوەكو هەموومان پێكەوە كار بۆ بەدیهێنانی ئامانجە باڵاكان بكەین و داهاتوویەكی پرشنگدارتر بونیاد بنێین

بابەتی پێشتر

دەزگای دژەتیرۆر راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە

بابەتی دواتر

ئاگادارییەك بۆ ئەو كەسانەی بە نیازن بە ئۆتۆمبێلی خۆیان گەشت بكەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share