حكومەتی هەرێم: تا 28ی ئەم مانگە زیاتر لە 215 هەزار خێزان لە وەرگرتنی نەوتی سپی سوودمەندبوون

وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم رایدەگەنێت تا 28ی ئەم مانگە زیاتر لە 215 هەزار خێزان لە وەرگرتنی نەوتی سپی سوودمەندبوون.

بەپێی راگەیەندراوێكی فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكومەتی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، كە زیاتر لە 43 ملیۆن لیتر نەوتی سپی دابەشكراوە و زیاتر لە 215 هەزار خێزان سوودمەندبوون.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە تاوەكو ئێستا 215 هەزار و 789 خێزان لە وەرگرتنی نەوتی سپی سوودمەندبوون و لە سنووری

پارێزگای هەولێر، 12 ملیۆن و 813 هەزار و 200 لیتر نەوتی سپی دابەشكراوە كە 64 هەزار و 66 خێزان سوودمەندبوون، لە سنووری پارێزگای دهۆك، 11 ملیۆن و 517 هەزار و 600 لیتر نەوتی سپی دابەشكراوە و 57 هەزار و 588 خێزان، سوودمەندبوون.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، لە سنووری پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجەش 18 ملیۆن و 828 هەزار و 800 لیتر نەوتی سپی دابەشكراوە و 94 هەزار و 144 خێزان سوودمەندبوون.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی پەروەردە ساڵنامەی وەرزی دووەمی خوێندنی بڵاوکردەوە

بابەتی دواتر

نوێترین زانیاری لەبارەی ئەو ژنەی لە سەربانی ماڵەکەی خۆیان کوژرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی پلاندانان: سەرژمێری بەگوێرەی پێوەرە نێودەوڵەتییەکان ئەنجامدەدەین

وەزارەتی پلاندانان رایگەیاند، عێراق بە هەماهەنگی لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان ستانداردە نێودەوڵەتییەکان لە سەرژمێریی گشتیدا جێبەجێدەکات، ئاماژەی بەوەشکرد، لیژنەیەکی…
Total
0
Share