وەزارەتی پلاندانان: سەرژمێری بەگوێرەی پێوەرە نێودەوڵەتییەکان ئەنجامدەدەین

وەزارەتی پلاندانان رایگەیاند، عێراق بە هەماهەنگی لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان ستانداردە نێودەوڵەتییەکان لە سەرژمێریی گشتیدا جێبەجێدەکات، ئاماژەی بەوەشکرد، لیژنەیەکی راوێژکاریی نێودەوڵەتی بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی ستانداردە جیهانییەکان دەکات.

عەبدولزەهرە هینداوی، وتەبێژی وەزارەتی پلاندانان رایگەیاند، لیژنەیەکی راوێژکاریی نێودەوڵەتی هەیە کە لەلایەن سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتووان پێکهێنراوە، کە گروپێک لە پسپۆڕانی باڵای ئامار و سەرژمێری لەخۆدەگرێت، ئەرکیان چاودێریکردنی پڕۆسەی سەرژمێرییە لە رووی کوالێتییەکانەوە کە پێویستە بە گوێرەی ستانداردە نێودەوڵەتییەکان بێت.

ئەمشەو سێشەممە، دوای کاتژمێر 12:00ی شەو قەدەغەی هاتوچۆ بەمەبەستی ئەنجامدانی سەرژمێریی دانیشتووان دەستپێدەکات و بۆ ماوەی دوو رۆژ بەردەوام دەبێت و شەوی پێنجشەممە کۆتایی پێدێت.

بابەتی پێشتر

دوو وورچی كوالا جێی نووستنی دوو هاوسەر دەكەنە شوێنی حەوانەوەیان

بابەتی دواتر

متمانەت بە هەڵبژاردەی عێراق هەیە لە هەڵبژاردەی عومان بباتەوە؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەوڵدەدەین قەدەغەی بکەین.. پەرلەمانتارێکی کۆمەڵی دادگەری گۆرانییەک بە بێڕێزیکردن بە ئیسلام ناودەبات

ڕوپاک ئەحمەد وەرتی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لەبارەی گۆرانییەکی فلۆکلۆرەوە کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لەلایەن دوو هونەرمەندەوە وتراوەتەوە…
Total
0
Share