ئینتەر میلان ڕاهێنەری نوێ ئاشکرادەکات

ئیدارەی یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی لەگەڵ سیمۆنی ئینزاگی ڕاهێنەری یانەی لازیۆ ڕێککەوتنی کردووە، چاوەڕواندەکرێت لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بۆندەکەی ئاشکرابکرێت.

ماڵپەڕی فوتباڵ ئیتاڵیا ئاشکرایکردووە، بەڕێوەبەرانی نێراتزۆری لەگەڵ سیمۆنی ئینزاگی ڕاهێنەری یانەی لازیۆ ڕێککەوتنیان کردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا گرێبەستەکە بەفەرمی ئاشکرانەکراوە و هۆکارەکەش بۆ چەند وردەکارییەکی کارگێڕی دەگەڕێتەوە، کە لەنێوان ڕاهێنەرە کارامەکە و هەڵۆکانی لازیۆ کۆتایی نەهاتووە.

بەپێی سەرچاوەکە، بۆندی نێوان ئینتەر و ئینزاگی بۆ ماوەی دوو وەرز و بە موچەی ساڵانەی چوار ملیۆن یورۆ واژوودەکرێت.

ئینزاگی لە مێژووی کارکردنی وەک ڕاهێنەری یانە ناودارەکەی پایتەختی ئیتاڵیا، ناسناوێکی جامی ئیتاڵیا و دووجار جامی سوپەری ئیتاڵیای بەدەستهێناوە.

لە هاوینی 2021 و بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو، ئەنتۆنیۆ کۆنتی ڕاهێنەری ئینتەر میلان دەستی لەکارکێشایەوە، هۆکارەکەش خراپی بارودۆخی یانە ئیتاڵییەکەیە لە ئێستادا.

فوتباڵ ئیتاڵیا نوسیویەتی، سیمۆنی ئینزاگی ڕاهێنەری بونیادنانی پێکهاتەکانە بە یاریزانانی لاو و نەناسراو، بۆیە ستیڤن ژانگی سەرۆکی ئینتەر بیر لەوە دەکاتەوە بۆ ساڵانی داهاتوو پشت بە بەهرەکان و ئەو پێکهاتەیە ببەستێت کە لە ئێستادا بەردەستە، ئەوەش ئەو مەرجە بووە کە کۆنتی نەیتوانیوە جێبەجێی بکات.

بابەتی پێشتر

میدیاکانی پەکەکە: پارتی فشار لە دانیشتوانی ژمارەیەک گوندی ئامێدی دەکات چۆڵبکرێن

بابەتی دواتر

بە بۆندێکی خەیاڵی هەوڵی گەڕاندنەوەی "خەبیب" دەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share