پێرێز خەڵاتی باشترین سەرۆکی یانەی پێبەخشرا

سەرۆکی یانەی ڕیاڵ مەدرید، فلۆرنتینۆ پێرێز لەلایەن ڕۆژنامەی “توتۆ سپۆرت”ی ئیتاڵییەوە خەڵاتی باشترین “سەرۆکی لە جیهانی تۆپی پێدا پێبەخشرا.

لەو بارەیەوە “ورشە سپییەکەی مەدرید” ڕایگەیاند، “وەرزی ڕابردوو جادوویی بوو، هەمیشە لە بیر و هزرماندا دەمێنێتەوە و وەک یەکێک لە باشترین وەرزەکانی مێرەنگی یادی دەکەینەوە.”

هەروەها دەڵێت، “شەرەفێکی گەورەیە کە ئەم خەڵاتە ناوازەیە لە مێژووی یانەی ڕیاڵ مەدریددا دەنووسمەوە، بە شێوەیەکی پراکتیکی هەموو شتێکمان بردەوە و مەدرید هەرگیز خۆی نادات بەدەستەوە، ئەو ڕاستییە لە جیناتماندا هەیە و تاوەکو کۆتایی دەجەنگین.”

خەڵاتەکەی “توتۆ سپۆرت” لەژێر ناونیشانی “لاوی ئاڵتوونی” بە چەندین یاریزان و کەسایەتی دەبەخشرێت، پێرێز دوای بەدەستهێنانی دەنگی زۆرینەی ئەفسانەکان خەڵاتەکەی پێبەخشرا.

بابەتی پێشتر

"ڕۆناڵدۆی دیاردە" گلەیی لە ڕاهێنەری بەڕازیل هەیە

بابەتی دواتر

وادەی ئازادكردنی سزادراوانی شیلادزێ ئاشكراكرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share