وەزارەتی تەندروستی هۆشداری لە بەکارهێنانی یارییە ئاگرینەکان دەدات لە شەوی سەری ساڵدا

وەزارەتی تەندروستی عێراق بڵاویکردەوە، ساڵانە و لە شەوی سەری ساڵدا یارییە ئاگرینەکان خەڵکێکی زۆر دەکەنە قوربانی، بۆیە داوا دەکەین هاوڵاتییان خۆیان لە بەکارهێنانی بپارێزن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە وەزارەتی تەندروستی عێراق بڵاویکردەوە، “ساڵانە وەزارەتمان هۆشداری دەدات بە هاوڵاتییان لە مەترسییەکانی بەکارهێنانی یارییە ئاگرینەکان لە بۆنەکانی سەری ساڵدا”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “مەترسی ئەو یارییە ئاگرینانە بە شێوەیەکە دەبێتە هۆی کوێربوونی چاو، لەداستدانی پەلەکان، لە ساڵانی رابردوودا مردنی لێکەوتووەتەوە”.

ئاشکراشیکرد، “لەگەڵ ئەوەی ئێمە ئامادەکاریی تەواومان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو حاڵەتانە کردوە، داوا دەکەین هاوڵاتییان بە تەواوی لەو یارییانە خۆیان بەدووربگرن و ژیانیان نەخەنە مەترسییەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چۆن کاریگەریی پاڵاوگە نەوتییەکان لەسەر زیادبوونی شێرپەنجە لە هەرێمی کوردستان کەمدەکرێتەوە؟

بەگوێرەی توێژینەوەیەکی ماڵپەڕی ئینۆڤەیت، تاوەکو پاڵاوگەکانی نەوت لە عێراق و هەرێمی کوردستان بەردەوامبن لە پیسکردنی ژینگە، حاڵەتەکانی شێرپەنجە…
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: بەهۆی کاریگەریی خۆڵبارینەوە 130 کەس سەردانی فریاکەوتنیان کردووە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ئاشکرایکرد، لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 130 کەس بەهۆی کاریگەرییەکانی خۆڵبارینەوە سەردانی بەشی فریاکەوتنیان کردووە.…
Total
0
Share