پێشبینیدەكرێت 50 هەزار گەشتیار سەردانی سلێمانی بكەن

بۆ بەسەربردنی پشووی سەری ساڵ، پێشبینیدەكرێت 50 هەزار گەشتیار سەردانی سلێمانی بكەن و كاربەدەستێكی گەشتوگوزار دەڵێت، “ساڵانە ژمارەیەك گەشتیاری بیانی دێنە سلێمانی”.

ئارام شوانی وتەبێژی گەشتوگوزاری سلێمانی بە ئێستای راگەیاند، “لە رۆژی 20ی كانوونی یەكەمەوە تا ئەمڕۆ 25 هەزار گەشتیار هاتوونەتە سلێمانی”.

وتەبێژی گەشتوگوزاری سلێمانی، پێشبینیكرد تا سەری ساڵ ژمارەی گەشتیاران بۆ 50 هەزار كەس زیادبكات و وتی، “لە پشووی سەری ساڵی رابردوودا 30 هەزار گەشتیار هاتبوونە سلێمانی، بەڵام چاوەڕواندەكرێت ئەمساڵ ژمارەكە زیاتربێت”.

لەبارەی ناسنامەی گەشتیارانەوە، ئارام شوانی رایگەیاند، نزیكەی 90%ـی گەشتیارەكان عەرەبن و 10%ـیان خەڵكی رۆژهەڵاتی كوردستان و ئێرانن و راشیگەیاند، ساڵانە چەند گرووپێك گەشتیاری بیانی لە وڵاتانی ئەوروپاوە سەردانی هەرێمی كوردستان و پارێزگای سلێمانی دەكەن.

بابەتی پێشتر

بەهۆی وەرگرتنی بەرتیلەوە بەرپرسێكی پێشوو زیندانیدەكرێت

بابەتی دواتر

ناوەندێکی تەندروستی بە هەڵە نامە دەنێرێت "تووشی شێرپەنجەی سییەکان بوویت"

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری كشتوكاڵی سلێمانی: بەروبوومی خانووە پلاستیكییەكان تەندروستە و هیچ مەترسییەكی نییە

بەڕێوەبەری كشتوكاڵی سلێمانی دڵنیایی دەداتە هاوڵاتییان كە ئەو بەروبوومە كشتوكاڵییانەی لە خانووە پلاستیكییەكاندا بەرهەمدەهێندرێن هیچ مەترسییەكی نییە و…
Total
0
Share