بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی دەستیکردووە بە گۆڕانکاری لە کارەبای ناو بازاڕدا بەمەبەستی گۆڕینی بۆ (کارت) پریپەید.
لە راگەیەندراوێکدا کارەبای سلێمانی ئاشکرایکرد، “ئەنجامدانی کاری رێکخستنەوەی فیدرەکانی کارەبای ناو بازاڕی سلێمانی، لەلایەن تیمەکانی هۆبەی چاکسازیی کارەبای رزگاری و مەڵکەنی و پارکی ئازادی دەستیپێکردووە”.
ئاماژە بەوەشکراوە کە هەڵمەتەکە بە سەرپەرشتیی راستەوخۆی بەڕێوەبەری گشتیی کارەبا بەڕێوەدەچێت و مەبەست لێی گۆڕینی کارەبای ناوبازاڕە بۆ (کارت) پریپەید.