“شاسوار لەڕێی براکەیەوە لە بەغداد کاری نایاسایی دەکات”

بەناوی دروستكردنی یەكەی نیشتەجێبوونەوە لە بەغداد، برایەكی سەرۆكی نەوەی نوێ پارە لە ژمارەیەك هاوڵاتیی شارەكە وەردەگرێت، یەكە هەیە لەهەمان كاتدا بە دوو كەس فرۆشراوە و كەسێكی دیكە تیایدا نیشتەجێیە، جێگری سەرۆكی لیژنەی وەبەرهێنان لە ئەنجومەنی نوێنەران دەڵێت، “تەواوی ئەو دوو پرۆژەیەی براکەی شاسوار لە بەغداد نایاساین”.

سۆزان مەنسوڕ، جێگری یەکەمی سەرۆكی لیژنەی وەبەرهێنان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، برایەكی شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی نەوەی نوێ بەناوی نزار کە کاری بازرگانی بۆ شاسوار دەکات ماوەی پێنج ساڵە بەناوی دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوونەوە پارەی لە خەڵک وەرگرتووە، بەڵام تا ئێستا بەشێکی زۆر لەو کەسانەی پارەیانداوە، لە پرۆژەکە سوودمەند نەبوون”.

سایتی (PUKMEDIA) لە زاری سۆزان مەسنوڕ وتیشی، “دوو پرۆژەکەی شاسوار کە براکەی سەرپەرشتی دەکات بەناوەکانی (ئبراج محبە 1 و ئبراج محبە 2) لە بەغدا تەواو نایاساین، ئەمە جگە لەوەی کە بەشێکی زۆر لە یەکەکانی بە دوو کەس فرۆشتووە و پارەی لێوەرگرتوون، لەکاتێکدا هیچ کام لەو دوو کەسەش نەبوونەتە خاوەنی یەکەکان، هەروەها هەڕەشە لە خاوەن یەکەکان کراوە، ئەگەر بۆ کەناڵەکانی راگەیاندن لێدوان بدەن بەتەواوی لەپرۆژەکە دەکرێنە دەرەوە و بڕی 130 هەزار دیناریش غەرامە دەکرێن”.

بەپێی بەدواداچوونەكانی سایتەكە لەگەڵ ئەوەی لە ماوەی پێنج ساڵی رابردوودا نزار عەبدولواحید پارەیەکی زۆری لە خەڵک وەرگرتووە، خەڵکەکەش نەبوونەتە خاوەنی یەکەی نیشتەجێبوونی خۆیان، ئەوان بەنیازن خۆپیشاندان ئەنجام بدەن و داوای گەڕاندنەوەی پارەکەیان یان یەکە نیشتەجێبوونەکەیان بکەن.

ژمارەیەك لەو كەسانەی بەناوی بوون بە خاوەنی یەكەی نیشتەجێبوونەوە پارەیان لێوەرگیراوە، ئەوەیان خستەڕوو کە بەنیازن بەمزووانە بەمەبەستی گەڕانەوەی مافەکانیان خۆپیشاندان ئەنجام بدەن.

لەماوەی رابردووشدا بەناوی چارەسەرکردنی کێشەکانیان کۆبوونەوە لەگەڵ خاوەن یەكەكان كراوە و هەڵخەڵەتێندراون، ئەمەش لەکاتێکدایە لەپێناو کاری نایاسایی براکەیدا، سروە عەبدولواحید-ی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران هەڕەشەی لە لیژنەی وەبەرهێنانی ئەنجومەنەكە كردووە.

سۆزان مەنسور وتی، “لە ماوەی رابردوودا دەنگی ناڕەزایی لەبارەی خراپی خزمەتگوزاریی ئەو دوو پرۆژەی نیشتەجێبوونە بەرزبووەوە، بەڵام لەلایەن بەڕێوبەری نوسینگەکەی سروە عەبدولواحید خوشکی نزار و شاسوار-ەوە، بەناوی چارەسەرکردنی کێشەکەیانەوە کۆبوونەوەیان لەگەڵ نیشتەجێی پڕۆژەکە کردووە و وێنەیان گرتوون و هەڵیخەڵەتاندوون، پاشان ناو و وێنەکانیانی گەیاندووەتە سروە عەبدولواحید”.

“سروە عەبدولواحید هەڕەشەی لەلیژنەکەمان کردووە ئەگەر بەدەم ئەو پرسەوە بچن، لە راگەیاندنەکانەوە باستان دەکەم، بەڵام ئێمە وەکو لیژنەی وەبەرهێنان بەئەرکی خۆمان هەڵساوین و هیچ هەڕەشەیەک ساردمان ناکاتەوە”، جێگری یەکەمی سەرۆکی لیژنەی وەبەرهێنان وای وت.

بابەتی پێشتر

رێگایەكی سەرەكی لە سلێمانی دادەخرێت

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: نابێت بەهیچ شێوەیەک بوار بە پێشێلکاری و یاساشکێنی بدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: هیوادارین ئەو خاڵانەی ناكۆكی لەسەرە رێككەوتنی لەسەر بكرێت و هەڵبژاردنێكی بێگەرد لە وادەی خۆیدا بەڕێوەبچێت

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە سلێمانی پێشوازی لە فۆتوشی ماتسۆمۆتو، باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق كرد.…
زیاتر ببینە

سەندیکای ڕۆژنامەنووسان: لەخۆپیشاندانەکانی هەولێر هێرشکراوەتە سەر ڕۆژنامەنووسان و سەرکۆنەی دەکەین

سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان سەرکۆنەی ڕێگریکردن و هێرشکردنە سەر ڕۆژنامەنووسان لەکاتی ڕووماڵی خۆپیشاندانی خوێندکاران لە هەولێر دەکات و داوادەکات…
Total
0
Share