دوو کەس لە رانیە بە تۆمەتی چەکی بێمۆڵەت دەستگیرکران

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین ئاشکرایکرد، دوو کەسیان دەستگیرکردووە کە چەکی بێمۆڵەتییان هەبووە و دەستیشگیراوە بەسەر چەکەکانیاندا.

پۆلیسی راپەڕین بڵاویکردووەتەوە، بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی رانیە دوو کەسیان دەستگیرکردووە کە تۆمەتبارن بە هەڵگرتنی چەکی بێمۆڵەت.

ئاماژە بەوەکراوە، لە کاتی دەستگیرکردنیاندا دەستگیراوە بەسەر ژمارەیەک چەکی بێمۆڵەتدا، تۆمەتبارەکان بەپێی ماددەی 15ی یاسای چەک لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت.

بابەتی پێشتر

گۆڤاری Foreign Affairs: چەكە دڵخوازەكەی ئەمریكا چیتر كاریگەر نەماوە

بابەتی دواتر

بنیامین نەتەنیاهۆ دەگەڕێتەوە بۆ گۆڕەپانی سیاسی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share