سەرۆك وەزیرانی پێشووی عێراق هۆشداری لەبارەی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی دەدات و دەشڵێت، “پێویستە رێگری لە بە قاچاخبردنی دراوی دۆلار بۆ دەرەوەی عێراق بكرێت”.
مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی پێشووی عێراق رایگەیاند، پێویستە سنوورێك بۆ دۆخی خراپیی دراو لە عێراق دابنرێت و رێگری بكرێت لە بە قاچاخبردنی دراوی دۆلار بۆ دەرەوەی عێراق.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، “بۆ جێگیربوونی بەهای دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی، پێویستە هەماهەنگی لە نێوان كەرتی تایبەت و كەرتی گشتیدا هەبێت