راگەیەندراوێك لە شارەوانیی هەولێرەوە

سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر هەڵمەتێكی بۆ رێكخستنەوەی شەقام و چاودێریكردنی بازاڕ دەستپێكرد.

بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆكی شارەوانیی هەولێر هەڵمەتی رێكخستنەوەی شەقام و چاودێریكردنی بازاڕ بەردەوامە و هەر یەك لە بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی یەك و چوار بە هەماهەنگیی كارمەندانی پۆلیسی شارەوانی هەڵمەتێكی فراوانی بۆ رێكخستنەوەی شۆستە و شەقامەكان و هەڵگرتنی چەندین زیادەڕۆیی لە بازاڕی تەیراوە و شەقامی منارە، لەنگەی نوێ و هەروەها كۆنە فرۆشانی گەڕەكی هەڤاڵان بە ئامانجی ڕێكخستنەوەی شەقامەكان و ئاسانكاریی هاتوچۆی هاوڵاتییان و شوفێران ئەنجامدا.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، تیمەكانمان سەرباری دانانی هێڵی سوور بۆ دوكان و خاوەن كارەكان لە هەمانكاتدا هەڵسان بە پێدانی ڕێنمایی و ئاگاداركردنەوەیان لە پاراستنی پاك و خاوێنی ژینگەیی و نەهێشتنی زیادەڕۆیی و سەرپێچی لە سەر موڵكی گشتییدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: دڵمان لای خەڵکی هەموو شار و شارۆچکەکانی کوردستانە کە بەهۆی لافاوەوە زیانمەندبوون

بافڵ  جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت، دڵمان لای خەڵکی هەموو شار و شارۆچکەکانی کوردستانە کە بەهۆی…
Total
0
Share