2024 ڕیاڵ مەدرید “گالاکتیکۆسی نوێ” دەکات

یانەی ڕیاڵ مەدرید لە مێرکاتۆکانی 2023 هەنگاوی گەورە نانێت و پلانی گەورەیان بۆ هاوینی 2024 داڕشتووە.

ڕۆژنامەکانی “مارکا و ئەی ئێس”ی ئیسپانی جەختیان لەوە کردووەتەوە، ئیدارەی یانەی ڕیاڵ مەدرید لە مێرکاتۆکانی زستان و هاوینی 2023 هەنگاوی گەورە نانێت، بەپێچەوانەشەوە پلانی گەورەیان بۆ 2024 داڕشتووە.

ئەگەرەکان بەو ئاراستەیەن فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆکی “مێرەنگی” لەگەڵ کۆتاییهێنان بە کارەکان بۆ نۆژەنکردنەوەی یاریگای “سانتیاگۆ بێرنابیۆ”، سەردەمێکی نوێی “گالاکتیکۆس” دەستپێبکات.

گالاکتیکۆسی نوێ لە کڕینی چەند یاریزانێکی گەورە و ناوداردا خۆی دەبینێتەوە، لە نموونەی کیلیان مباپێ و جوود بێلینگهام، هەروەها یەکێک لەو ناوە گەورانەی هەوڵ بۆ گواستنەوەیان دەدرێت، ئەلفۆنسۆ دەیڤیزی کەنەدی و بەرگریکاری یانەی بایرن میوشنە، کە لە ئێستادا بەباشترین باڵی چەپ لە جیهاندا پۆلێن دەکرێت.

بابەتی پێشتر

ئەنجومەنی نوێنەران لەبارەی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار کۆدەبێتەوە

بابەتی دواتر

ژمارەی قوربانییان زیادیكرد.. بەفر باكووری رۆژهەڵاتی ئەمریكای پەكخستووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share