هەواڵەکان لەسەر ڕۆناڵدۆ دوو جۆرن

تا ئێستا هیچ شتێکی فەرمی لەسەر ڕۆناڵدۆ بڵاونەکراوەتەوە، هەندێک دەڵێن لە نەسڕەوە نزیکە و هەندێکیش دەڵێن ڕاست نییە.

ڕۆژنامەى مارکا سورە لەسەر هەواڵەکەى خۆی و بەدواى ئەویشدا چەندین ڕاگەیاندنی تر جەختیان لەسەر ئەوە کردەوە کە گفتوگۆکانی یانەى نەسڕی سعودی لەگەڵ ڕۆناڵدۆ بەردەوامە.

بە پێی ڕاگەیاندنەکان بێت، گرێبەستەکە بۆ پێنج ساڵە، دوانیان وەک یاریزان و سیانیشیان وەک باڵیۆزی وەرزشی وڵاتی سعودیە.

بەڵام بەرپرسانی یانەى نەسڕ تا ئێستا ڕەتیدەکەنەوە گرێبەستەکە گفتوگۆی لەسەر کرابێت و باس لەوە دەکەن کە تەنها قسەو باسی ڕاگەیاندنەکانە.

تا ئێستا هیچ شتێکی فەرمی نە لەلایەن ڕۆناڵدۆوە نە لەلایەن بەڕێوەبەری کارەکانییەوە بڵاوکراوەتەوە.

ئە وەشی باس دەکرێت تەنها پڕوپاگەندە و قسەى ڕاگەیاندنەکانە.

بابەتی پێشتر

ڕیاڵ مەدرید بە یەک مەرج مباپی دەکرێت

بابەتی دواتر

نرخی نەوت و زێڕ بەرزبوونەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چاڤی: جارێ هیچ بڕیارێکمان نەداوە

دوای بڵاوبوونەوەی پڕوپاگەندەی میدیایی سەبارەت بە دەستبەرداربوونی یانەی بەرشلۆنە لە ئانسو فاتی، چاڤی هێرناندێز هەموو ئەو زانیارییانەی ڕەتکردەوە.…
Total
0
Share