ئارسیناڵ بۆندێکی بەهێزی پێشکەشی گەوهەرەکەی فیۆرنتینا کرد

بەڕێوەبەرانی یانەی ئارسیناڵی ئینگلیزی هەوڵەکانیان بەئاڕاستەی دوشان ڤلاهۆڤیچ-ی ئەستێرەی سڕبیی یانەی فیۆرنتینا دەستپێکردووە.

ڕۆژنامەی لاگازێتا دێلۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردووەتەوە، ڤلاهۆڤیچ-ی هێرشبەری یانەی فیۆرنتینا لەم وەرزەدا ئاستێکی ناوازەی پێشکەشکردووە، لەلایەن چەندین یانەی گەورەوە داواکراوە، یەکێک لەو یانانە ئارسیناڵە.

بەپێی سەرچاوەکە، ئارسیناڵ لە گواستنەوەکانی هاوینی 2021 هەوڵی بۆ هێرشبەرەکە داوە، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون لە گواستنەوەی، لەئێستادا (گواستنەوەکانی زستانی 2022)، بۆندێکی نوێیان بەبڕی 55 ملیۆن یورۆ پێشکەشی ڤیۆلا کردووەتەوە، هاوشانی ئەو بڕە ڕەزامەندییان دەربڕیوە دەستبەرداری لوکاس تورێرای ئورۆگوایی بن، بەشێوەیەکی هەمیشەیی لە یانە ئیتاڵییەکە یاریبکات.

تۆرێرا بەخواستن لە یانەی فیۆرنتینا یاریدەکات، چەندین جار بەڕێوەبەرانی فیۆرنتینا هەوڵیانداوە بۆندی هەمیشەیی لەگەڵدا واژووبکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

به‌ ژماره‌.. مێسی به‌ ئه‌نجام و به‌ گۆڵ خه‌ونی ڕه‌شی ئه‌تله‌تیکۆ مه‌دریده‌

ئه‌مشه‌و، شه‌ممه‌ له‌ یاریگای واندا میترۆ پۆلیتانۆ کاتژمێر (١١:٠٠) به‌کاتی هه‌رێمی کوردستان، یانه‌ی ئه‌تله‌تیکۆ مه‌دریدی ئیسپانی میوانداری به‌رشلۆنه‌ی…
زیاتر ببینە

به‌رشلۆنه‌ یوڤی کوتا به‌زه‌ویدا و یونایتد ئه‌نجامێکی گه‌وره‌ی به‌رانبه‌ر لایپزیگ تۆمارکرد

  له‌ چوارچێوه‌ی یارییه‌کانی گه‌ڕی دووه‌می خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا، یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ بردنه‌وه‌ی به‌رانبه‌ر یوڤانتۆس تۆمارکرد. یه‌کێک له‌…
Total
0
Share