نامۆترین نەریتەکانی سەری ساڵ لە هەندێک لە وڵاتاندا

چەند رۆژێکی کەم ماوە بۆ کۆتاییهاتنی ئەمساڵ و چوونە نێو ساڵی نوێ، وەک هەموو ساڵێک گوێمان لە ئاهەنگ و میوزیک و خۆشی دەربڕین دەبێت، بەڵام لە هەندێک وڵات نەریتی سەیر و نامۆیان هەیە بۆ بۆنەی سەری ساڵی نوێی زاینی.

پێنج لەو نەریتانە کە بە نامۆترینەکانی جیهان دادەنرێن بریتیین لە:

ئیسپانیا:

لە وڵاتی ئیسپانیا ئاهەنگی “نۆشفیگا” دەکرێت، کە بە مانای شەوی گەورە دێت، خەڵکی وڵاتەکە لە ماڵەکانیان دەمێننەوە و ترێ دەخۆن واتە هەموو سەری کاتژمێرێک یەک دەنک ترێ دەخۆن لە کاتژمێر 6:00ی ئێوارەوە تا نیوەی شەو.

تورکیا:

تورکەکان جەژنی سەری ساڵ بە خواردنی زۆر و جۆراوجۆر دەگێڕن جگە لە ئاهەنگ گێڕان بەشێوەی تایبەتی یان ئاهەنگی گشتی، بەڵام تورکەکان لە شەوی سەریساڵدا خوێ لەبەردەم ماڵەکانیاندا دەڕژن، پێیانوایە ڕشتنی خوێ دڵخۆشی و ئاشتییان بۆ دەهێنێت.

هەروەها بەرهەمی هەنار لەبەردەم ماڵەکانیاندا دادەنێن وەک ئامرازێکی راکێشانی سامان بۆیان.

کۆڵۆمبیا:

کۆڵۆمبییەکان نەریتێکی تایبەتییان هەیە بۆ سەری ساڵ بەناوی “ئەگویرۆ”، بەپێی ئەم شێوازە بۆ هەر تاکێکی خێزانەکە لە سەری ساڵدا سێ پەتاتە لەژێر جێگاکەیدا دادەنرێت، یەکێک لە پەتاتەکان بەتەواوی پاک دەکرێت، یەکێکیان پاکناکرێت و یەکێک لە پەتاتەکان تەنها نیوەی پاکدەکرێت.

لە نیوەشەودا ئەندامانی خێزانەکە چاویان دادەخەن و هەریەکە بەشێوەی هەڕەمەکی دەستدەبات و پەتاتەیەک دەردەهێنێت هەر پەتاتەیەکی بەدەستەوە هات ئەوە گوزارشتە لە لایەنی ماددی لەو ساڵەدا.

یۆنان:

یۆنانییەکان نەریتێکیان هەیە پێیدەڵێن، “فاسیلۆبیتا” کە پارچەیەک شیرینی پێشکەش بە “باسیلیۆ”ی پیرۆز دەکەن ئەوان پێیانوایە بەو کارە سامان و داهاتیان زۆر دەبێت.

هەروەها نەریتێکی دیکەیان ئەوەیە گوڵی شۆک کە گوڵێکی مۆرە لە دەرەوەی دەرگای ماڵەکانیان دادەنێن بەپێی بیروڕای ئەوان دڵخۆشی و ئارامییان بۆ دەهێنێت.

دانیمارک:

دانیمارکییەکان لە شەوی سەر ساڵدا کەلوپەلە شوشە کۆنەکانیان لەبەردەم دەرگای ماڵی دراوسێکانیاندا دەشکێنن بیروباوەڕیان وایە کە شکاندنی ئەو کەلوپەلانە چەند زۆرتربێت دڵخۆشیی زیاتریان بۆ دەهێنێت.

بابەتی پێشتر

سەرۆكی ئەمریكا باری لەناكاوی راگەیاند

بابەتی دواتر

ڕیاڵ مەدرید بە یەک مەرج مباپی دەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share