چین.. چێشتخانەیەک داوا لە سەردانیکەرانی دەکات پێش نانخواردن خۆیان بکێشن

قەپانێک بۆ کێشانی قورسایی مرۆڤ

چێشتخانەیەک لە چین داوا لە سەردانیکەرانی دەکات، لەگەڵ هاتنە ناو هۆڵی چێشتخانەکەوە خۆیان بکێشن، ئەمەش وەک وەڵامدانەوەی داوایەکی سەرۆکی وڵاتەکە بۆ وەستاندنی بەهەدەردانی خواردن.

میدیای فەرمیی چینی ڕاپۆرتێکی لەبارەی چێشتخانەکە بڵاوکردەوە و تێیدا باس لەوە کراوە کە داوا لە سەردانیکەران و کڕیاران کراوە خۆیان بکێشن، دواتر زانیارییەکان لە ئەپلیکەیشنێکدا تۆماربکەن بۆ ئەوەی بەپێی کێشەکانیان خواردنیان پێشکەشبکرێت.

هەفتەی ڕابردوو، سەرۆکی چین، شی جینپینگ داوای لە خەڵکی وڵاتەکەی کرد لەسەر مێزی چێشتخانەکان، قاپێک کەمتر لە ژەمی ئاساییان داوابکەن، وەک هەوڵێک بۆ تێپەڕاندنی خووی کلتووریی داواکردنی ژەمەکانیان لە کۆبوونەوەیەکدا.

لە یەکێک لە چێشتخانەکان چەند تابلۆیەک هەڵواسراوە و لەسەریان نووسراوە، “کۆششکەر و دەستپێوەگر بە، بانگەشە بۆ قاپی بەتاڵ بکە” و “ئۆپەراسیۆنی قاپی بەتاڵ”، وەک ئاماژەیەک بۆ کەمپینی سەرتاسەریی وڵاتەکە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کچەکەی نەرمین قادر: هەر کەسێک بەرپرس بووە لە دواکەوتنی مووچە لە مردنی دایکم بەرپرسیار دەبێت

لۆلان ئازاد، کچی هونەرمەند نەرمین قادر نووسینێکی لە هەژماری فەیسبوکی خۆی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا هاتووە: “دایکم لەگەڵ خانەنشینان…
Total
0
Share