ڕوحانی: ئەمریكا دەتوانێت بە ئاسانی بگەڕێتەوە ناو رێککەوتنە ئەتۆمییەکە

حەسەن رۆحانی سەرۆکكۆماری ئێران ئەمڕۆ چوارشەممە 9ی كانونی یەكەم رایگەیاند، “ئەمریکا دەتوانێت زۆر بە زوویی بگەڕێتەوە ناو رێککەوتننامەی ئەتۆمی و ئێران ئامادەیە بەبێ چەندوچون بەرپرسیارێتیی خۆی جێبەجێبکات.”

سەرۆکكۆماری ئێران ڕوونكردنەوەی دا سەبارەت بەو هەنگاوە و وتی، “وەک چۆن دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە ماوەیەکی کەمدا لە ڕێککەوتننامەی ئەتۆمی كشایەوە، بە هەمانشێوە جۆ بایدن سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا دەتوانێت لە ماوەیەکی زۆر کەمدا بگەڕێتەوە بۆ رێککەوتنە ئەتۆمییەکەی ساڵی 2015 و ئەو هەنگاوەش پێویست بە کۆبوونەوەی نوێ و وتووێژ ناكات.”

حەسەن رۆحانی جەختیكردەوە ئەگەر وڵاتانی خۆرئاوا بگەڕێنەوە بۆ رێککەوتننامەی ئەتۆمی ئەرکەکانی خۆیان ڕابپەڕێنن، ئەوا ئێران بەبێ چەندوچون بەرپرسیارێتیی خۆی لە چوارچێوەی ئەو رێککەوتننامەیەدا جێبەجێدەکات. دانی بەوەشدا نا كە سەپاندنی سزا بەسەر ئێراندا لەلایەن ئەمریکاوە، زیانی زۆری بەو وڵاتە گەیاندووە و “چەندین کێشەی بۆ ئێران هێناوەتە ئاراوە.”

بابەتی پێشتر

چین بە ملیاران دۆلار فریای عێراق دەكەوێت

بابەتی دواتر

نرخی نەوت بەرزبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share