“فڕۆکەکەی مەغریب” لە ئیتاڵیا داواکراوە

عیزەدین ئوناحی، ئەستێرەی هێڵی ناوەندی هەڵبژاردەی مەغریب لەلایەن دوو یانەی گەورەی ئیتاڵیاوە داواکراوە.

ماڵپەڕی “فووت مێرکاتۆ” ئاشکرایکردووە، عیزەدین ئوناحی یاریزانی مەغریب لە مۆندیالی 2022ی قەتەر ئاستێکی ناوازەی پێشکەشکردووە، بووەتە جێی سەرنجی یانە گەورەکانی وەک بەرشلۆنە و پاریس سان جێرمان، بەڵام ناوبراو حەز بەوە دەکات لە خولی ئیتاڵیا یاریبکات.

ئوناحی ناسراو بە “فڕۆکەکەی مەغریب” بۆ یەکەمجار داواکراوی یانەی ناپۆلی بووە، بەڵام لە ئێستادا یانەی ئینتەر میلان هاتووەتە نێو هاوکێشەکەوە.

جگە لە یانەکانی ئیتاڵیا و ئیسپانیا، یانەی مارسیلیای فەرەنسی یەکێکی دیکەیە لە داواکارەکانی ئوناحی، بەڵام بەرپرسانی ئینتەر میلان پلانیان داڕشتووە لە ماوەیەکی کەمدا گرێبەستەکەی واژۆ بکەن.

ئوناحی تەمەنی 22 ساڵە، لە یانەی (الرجاء البيضاوي)یەوە دەستی بە یاریکردن کردووە، لە ئێستادا یاریزانی یانەی ئەنجێرسی فەرەنسییە.

بابەتی پێشتر

دی برۆین: هالاند دەگاتە 800

بابەتی دواتر

راوێژكاری سەرۆك وەزیران: بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار كاتییە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەم وەرزەی ئالکانتارا کۆتاییهات

بەهۆی ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەوە، تیاگۆ ئالکانتارای ئیسپانی دوایین یارییەکانی یانەی لیڤەرپوڵ لەدەستدەدات. تۆڕی “ئەتلەتیک” بڵاویکردووەتەوە، بەهۆی چارەسەر نەبوونی پێکانی…
Total
0
Share