بەڕازیل یەکەمی جیهانە و پێش هەمووان کەوتووە

لە نوێترین ڕیزبەندیی هەڵبژاردە نێودەوڵەتییەکاندا، بەڕازیل پارێزگاری لە پلەی یەکەم کردووە و پێش هەڵبژاردەکانی بەلجیکا، فەرەنسا، ئەرجەنتین کەوتووە.

بەپێی نوێترین ڕیزبەندیی هەڵبژاردە نێودەوڵەتییەکان (فیفا)، هەڵبژاردەی بەڕازیل بە کۆکردنەوەی 1841.3 خاڵ لە پلەی یەکەمدا بەردەوامە.

پلەی دووەم بۆ بەلجیکایە بە 1816.71 خاڵ، پلەکانی سێیەم و چوارەمیش بۆ ئەرجەنتین و فەرەنسایە بەدوای یەکدا.

ئینگلتەرا پلەی پێنجەمی ڕیزبەندییەکەی گرتووە، ئیتاڵیاش پلەیەک هاتووەتە پێش و چووەتە شەشەم، لە بەرامبەردا ئیسپانیا دابەزیوە بۆ پلەی حەوتەم.

سەیر لەوەدایە، هەڵبژاردەی ئەڵمانیا لە لیستی 10 باشترینەکەی جیهاندا بوونی نەماوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ئینته‌ر چوارینه‌ی به‌رامبه‌ر کالیه‌ری تۆمارکرد‌ و گه‌ڕایه‌وه‌ لوتکه‌

ئه‌مشه‌و یه‌کشه‌ممه‌، یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 17ی خولی پله‌ یه‌کی ئیتاڵیا ئه‌نجامدران، یانه‌ی ئینته‌ر میلان سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌ی به‌رامبه‌ر کالیه‌ری تۆمارکرد.…
Total
0
Share