ئیدارەی راگەیاندنی وزەی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا لە هەفتەی رابردوو، کەمیکردووە.
ئیدارەی راگەیاندنی وزەی ئەمریکا خشتەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، هەفتەی رابردوو، هاوردەکردنی نەوتی خاو بۆ ئەمریکا، بە تێکڕا چوار ملیۆن و 708 هەزار بەرمیل بووە لە رۆژێکدا.
ئەوەشی خستەڕوو، هەناردەکردنی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا بە تێکڕا 92 هەزار بەرمیل بووە لە رۆژێکدا، بەراورد بە هەفتەی پێشوو، 163 هەزار بەرمیل رۆژانە کەمیکردووە.
باسی لەوەشکردووە، لە ماوەی هەفتەی رابردوو، کەنەدا گەورەترین هەناردەکاری نەوت بووە بۆ ئەمریکا، کە بە تێکڕا سێ ملیۆن و 580 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا، پاش ئەویش سعودییە دێت، بە تێکڕای 257 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا، مەکسیک بە تێکڕای 256 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا، هەروەها بەڕازیل، کە بە تێکڕا 141 هەزار بەرمیلە لە رۆژێکدا.