کارمەندانی تەندروستیی کەرکوک خۆپیشاندان دەكەن

کارمەندانی تەندروستیی کەرکوک، دژی سیستەمی دابەشکردنی زەوی بەسەریاندا گردبوونەوەی ناڕەزاییان رێكخست و دەڵێن، “نادادییە”.

لە كەركوك 300 پارچە زەویی نیشتەجێبوون بەسەر پزیشكان و كارمەندانی تەندروستیدا دابەشدەكرێن، 150 پارچە زەوی بۆ پزیشكان و 150 پارچە زەوی بۆ كارمەندانی تەندروستی، ئەوەش ناڕەزایی لێكەوتووەتەوە و ئەمڕۆ دووشەممە کارمەندانی تەندروستی خۆیشاندانیان ئەنجامدا.

كارمەندانی تەندروستی دەڵێن، نادادی لە دابەشكردنی زەوییەكاندا هەیە و هاوسەنگی لە نێوان پزیشكان و كارمەندانی تەندروستیدا رانەگیراوە، بەو پێیەی كارمەندانی تەندروستی لە كەركوك ژمارەیان 685 كارمەندە، لە كاتێكدا 315 پزیشك هەن و سەرباری ئەوەش، هەر یەك لەو دوو توێژە 150 پارچە زەوییان بۆ تەرخانكراوە.

بابەتی پێشتر

تایوان: چین گەورەترین پێشێلکاریی سەربازیی بۆ سەر خاکەکەمان دەستپێکردووە

بابەتی دواتر

پێنج خۆراکی سەرەکی کە بەرگریی لاواز دەکەن و هەوکردن زیاد دەکەن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکایەتیی شارەوانیی کەلار: کارکردن لە شەقامی کوردستان بەردەوامی هەیە و لە قیرتاوکردن نزیکدەبێتەوە

سەرۆکایەتیی شارەوانیی کەلار بڵاویکردەوە، پڕۆژەی دروستکردنی شەقامێکی 50 مەتری لەشاری کەلار لەجێبەجێکردندایە و لە ئێستاشدا بەشێکی شەقامە لەقۆناغی…
Total
0
Share