پێنج خۆراکی سەرەکی کە بەرگریی لاواز دەکەن و هەوکردن زیاد دەکەن

خواردنە زیانبەخشەکان و شێوازی ژیانی نا تەندروست لە هۆکارە سەرەکییەکانی تووشبوونن بە هەوکردن کە دەبێتەهۆی لاوازبوونی بەرگریی جەستە.

بۆ رووبەڕووبوونەوەی لاوازیی بەرگریی لەش و کەمکردنەوەی هەوکردن، توێژینەوە پزیشکییەکان ژمارەیەک خۆراکییان دەستنیشانکردووە کە دەبێت دوورکەوینەوە لە خواردنیان.

شەکر:

بەپێی توێژینەوەیەک کە زانکۆی هارڤارد ئەنجامیداوە، بەکارهێنانی بڕێکی زۆر لە شەکر دەبێتەهۆی بەرزبوونەوەی فشاری خوێن و دروستبوونی هەوکردنی درێژخایەن کە هۆکارە بۆ زۆر جۆر نەخۆشی.

خوێ:

توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستیی “پزیشکیی منداڵان”دا بڵاوکراوەتەوە دەریدەخات، زۆر بەکارهێنانی خوێ لە خواردنەکاندا کاریگەریی نەرێنی دەکاتە سەر کۆئەندامی بەرگری و دەبێتەهۆی بڵاوبوونەوەی هەوکردن لە جەستەدا.

بەتایبەت ئەوانەی کێشەی بەرزبوونەوەی فشاری خوێن و کێشەکانی دڵیان هەیە، رووبەڕووی هەوکردنێکی زیاتر دەبنەوە.

بۆیە پسپۆڕان ئاگادارمان دەکەنەوە کە رۆژانە دەبێت تەنها یەک کەوچکی بچوک خوێ بخورێت.

گۆشتی سوور:

توێژینەوەیەکی گۆڤاری “خۆراکی تەندروست” باسی لەوەکردووە، گۆشتی سوور یەکیکە لە گەورەترین هۆکارەکانی کێشەکانی دڵ و بەرزبوونەوەی رێژەی کۆلیسترۆڵ لە جەستەدا و هۆکارە بۆ ژمارەیەک لە نەخۆشییە درێژخایەنەکان کە سەرجەمیان بەهۆی هەوکردنەوەن.

خواردنە دەستکردەکان:

خواردنە دروستکراوەکانی وەک پسکیت، چۆکلاتە، پیتزا رێژەی کۆلیسترۆڵ بەرزدەکەنەوە و ئەگەری هەوکردن بەڕێژەیەکی بەرچاو زیاتر دەبێت.

خواردنەوە کحولییەکان:

بەپێی توێژینەوەکان خواردنەوە کحولییەکان هۆکاری سەرەکیی هەوکردنی ریخۆڵەکانن کە دەبێتە سەرچاوە بۆ لاوازبوونی بەرگریی جەستە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بۆ تووشبووانی كۆرۆنا.. بەكارهێنانی ڕۆژانەی پاراسیتامۆڵ مەترسیدارە بۆ جەڵتە

بەهۆی زۆربوونی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا، بەتایبەت لەدوای بڵاوبوونەوەی ‏گۆڕاوی ئۆمیکرۆن و خواستی زۆری بەکارهێنانی ئازارشکێنە بەناوبانگەکەی بواری ‏پزیشکی…
Total
0
Share