تایوان: چین گەورەترین پێشێلکاریی سەربازیی بۆ سەر خاکەکەمان دەستپێکردووە

پەكین، تایوان بە بەشێك لە خاكەكەی دادەنێت

وەزارەتی بەرگریی تایوان رایگەیاند، ئەو مانۆڕە سەربازییەی لە کۆتایی هەفتەی رابردوودا چین لە نزیک سنوورەکانی تایوان ئەنجامیداوە گەورەترین پێشێلکاری و دەستدرێژیی سەربازییە کە تا ئێستا کرابێت.

وەزارەتی بەرگریی تایوان ئاشکرایکردووە، چین 71 فڕۆکەی جەنگی لە سنوورەکە جێگیرکردووە و مانۆڕەکە یەکێکە لە گەورەترین دەستدرێژی و پێشێلکارییەکانی پەکین.

سوپای چین ڕایگەیاندبوو کە مانۆڕی سەربازییان ئەنجامداوە وەک کاردانەوەیەک بۆ کارە بێزارکەرەکانی دژ بە وڵاتەکەی، هەروەها هاوپەیمانیی نێوان ئەمریکا و تایوان.

داتاکانی وەزارەتی بەرگریی تایوان دەریانخستووە کە مانۆڕەکانی ئەم دواییە گەورەترینن لەو کاتەوەی وەزارەتەکە دەستیکردووە بە بڵاوکردنەوەی ئاماری ڕۆژانەی دەستدرێژییەکانی چین.

لە راگەیەندراوێکدا لە تویتەر، تایوان ڕایگەیاندووە، 60 فڕۆکەی جەنگی بەشدارییان لە مانۆڕەکاندا کردووە، لەنێویاندا شەش لە پێشکەوتووترین فڕۆکەی جۆری سو-30ی تێدابووە.

بەم پێیە، 47 فڕین چوونەتە ناوچەی ناسینەوەی بەرگریی ئاسمانی تایوان و ئەمەش سێیەم بەرزترین ڕێژەی دەستدرێژیی ڕۆژانەیە کە تۆمارکراوە، بەپێی ئاژانسی فرانس پرێس.

ژمارەیەکی کەمتر لەوەش لە پێشێلکارییەکان لە “ناوچەی ناسینەوەی بەرگریی ئاسمانی”ی تایوان لە باشووری ڕۆژئاوای دوورگەکە تۆمارکراون.

ناوچەی بەرگری ئاسمانی تایوان زۆر گەورەترە لە ئاسمانی وڵاتەکەی، بەو پێیەی لەگەڵ بەشێک لە ناوچەی بەرگری چیندا سەریەک دەکەون و درێژدەبێتەوە بۆ سەر زەوی چین.

پەکین فشارە سەربازی و دیپلۆماسی و ئابورییەکانی لەسەر تایوان لە سەردەمی شی جینپینگ سەرۆک کۆماردا چڕتر کردووەتەوە، ئەمەش بووە هۆی تێکچوونی پەیوەندییەکانی نێوانیان.

داتاکانی تایوان دەریانخستووە کە زۆربەی هێرشەکان “هێڵی ناوەڕاست”یان بڕیوە کە بەسەر گەرووی تایواندا تێدەپەڕێت و هەردوو لا جیادەکاتەوە.

بابەتی پێشتر

دوو باندی مافیای ژنان دەستگیركران

بابەتی دواتر

کارمەندانی تەندروستیی کەرکوک خۆپیشاندان دەكەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share