سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا: داننان بە دەوڵەتی فەڵەستین دەبێت بەشێک بێت لە پلانی ئاشتی

کیر ستارمەر، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا رایدەگەیەنێت، داننان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا، دەبێت بەشێک بێت لە پلانێکی فراوان بۆ ئاسایشی بەردەوام بۆ فەڵەستینی و ئیسرائیلییەکان.

ستارمەر لە بەیاننامەیەکدا ئەوەیخستووەتەڕوو، لەگەڵ هاوپەیمانان کار لەسەر ئەو هەنگاوانە دەکات کە پێویستن، بۆ بەرجەستەکردنی ئاشتی لە غەززە.

ناوبراو ئەوەی دووپاتکردەوە، بەبێ هیچ دوودڵییەک، داننان بە دەوڵەتی فەڵەستین، دەبێت یەکێک لەو هەنگاوانە بێت، بەڵام بەو مەرجەی ئاشتی بەرقەراربکات.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share