هەڵبژاردەی قەتەر لە پاڵاوتنەکانی کیشوەری ئەوروپا دەکەوێتە کۆمەڵەی پۆرتوگالەوە

هەڵبژاردەی قەتەر بەشداری پاڵاوتنەکانی کیشوەری ئەوروپا دەکات

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا لە چوارچێوەی لێکتێگەیشتنێک لەگەڵ فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا، بانگهێشتی هەڵبژاردەی قەتەری بۆ بەشداریکردن لە پاڵاوتنەکانی ئەوروپا بۆ مۆندیالی 2022 کردووە.

ڕۆژنامەی ئیندپێندیتی بەریتانی ئاشکرایکردووە، بەرپرسانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا بیر لە بەهێزکردنی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ فیدراسیۆنی تۆپی پێی قەتەر دەکەنەوە، بەوپێیەی وڵاتە عەرەبییەکە مۆندیالی 2022 ڕێکدەخات و چاوەڕواندەکرێت پێشوازییەکی شاهانە لە هەڵبژاردە بەشدارەکان بکات.

(یوێفا) بە فەرمی بانگهێشتنامەیان ئاڕاستەی هەڵبژاردەی قەتەر کردووە بۆ بەشداریکردن لە پاڵاوتنەکانی کیشوەری ئەوروپا بۆ مۆندیال، بەتایبەتیش دەخرێنە کۆمەڵەی یەکەمەوە، کە هەڵبژاردەکانی پۆرتوگال و سڕبیا و کۆماری ئێرلەندا و لوکسمبۆرگ و ئازەربایجان لەخۆدەگرێت.

بەپێی زانیارییەکان، بەشداریکردنی قەتەر ڕووکەشییە و هیچکام لە ئەنجامەکانی لە خشتەی کۆمەڵەکەدا ئەژمارناکرێت، بەڵکو ئەنجامدانی یارییەکان بۆ عەنابی قەتەر هاوشێوەی ئامادەکارییەک دەبێت بۆ مۆندیالی 2022 کە بڕیارە لە وڵاتەکەیان سازبکرێت.

یەکێکی دیکە لە ئەگەرەکان بەشداریکردنی هەمان هەڵبژاردەی عەرەبیە لە پاڵەوانیەتی کۆنکاکاف لە ئەمریکای باکوور و ناوەند.

ئەوەش یەکەمجارنییە هەڵبژاردەی قەتەر بانگهێشتی پاڵەوانێتییەکی دەرەوەی کیشوەری ئاسیا و ناوچەی کەنداوی عەرەبی دەکرێت، پێشتر لەلایەن ڕێکخەرانی پاڵەوانیەتی کۆپا ئەمریکاوە بانگهێشتکرا و بەشداریکردنی لە کۆنترین پاڵەوانیەتی مێژووی تۆپی پێ سەرکەوتوبوو.

بابەتی پێشتر

شاندی باڵای هەرێم لەگەڵ وەزیرانی نەوت و دارایی عێراق كۆدەبێتەوە

بابەتی دواتر

یاری پاریس و ئیستانبوڵ کەی دەکرێت؟ وەزیری وەرزشی ڕۆمانیا داوای لێبوردن دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share