بڕیاری سڕکردنی بۆکسێنەرانی ڕووسیا هەڵوەشایەوە

ڕایەڵەی نێودەوڵەتیی بۆکسێن، بڕیاری سڕکردنی پاڵەوانانی ڕووسیا و بیلاڕووسیای لە پاڵەوانێتییە نێودەوڵەتییەکان هەڵوەشاندەوە.

ڕێکخراوەکە ئاماژەی بەوە کردووە، کە دەیەوێت لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەن و سەربەخۆ بمێنێتەوە، هەروەها داوای چارەسەرکردنی ئاشتیانەی ناکۆکییەکانی نێوان ڕووسیا و وڵاتانی هاوسێی کردووە.

ڕایەڵەی نێودەوڵەتی بۆکسێن بڕوای بەوەیە، کە نابێت سیاسەت کاریگەری لەسەر وەرزش و بڕیارە وەرزشییەکان هەبێت، لەم سۆنگەیەوە بە پێویستی دەزانن سەرجەم وەرزشوانان مەرج و یاسای دادپەروەریان بەسەردا جێبەجێبکرێت.

لە مانگی ئازاری ساڵی ڕابردوودا، فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی بۆکسێن بەشداریکردنی بۆکسێنەرانی ڕووسیای لە پێشبڕکێ نێودەوڵەتییەکان هەڵپەسارد، هۆکارەکەشیان گەڕاندەوە بۆ ئەو جەنگەی لە نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا سەریهەڵداوە.

بابەتی پێشتر

ڤیتێل لە یەک حاڵەتدا لە بڕیاری وازهێنان پاشگەزدەبێتەوە

بابەتی دواتر

لە نۆ مانگدا لە بەغداد 350 کەس بەهۆی تەقەی هەڕەمەکییەوە بوونەتە قوربانی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share