هۆکاری ڕێکنەکەوتنی مباپێ لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید ئاشکرابوو

سەرچاوەیەکی ئیسپانی هۆکاری ڕێکنەکەوتنی کیلیان مباپێ و ئیدارەی یانەی ڕیاڵ مەدریدی بۆ هاندەرانی پاریس سان جێرمان گەڕاندووەتەوە.

ڕۆژنامەی “ئەی ئێس”ی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، سەرەڕای ئاماژەکردنی سەرچاوە ناودارەکان بە ڕێککەوتنی نێوان کیلیان مباپێ و یانەی شاهانەی مەدرید، بەڵام یاریزانەکە بەهیچ شێوەیەک دانوستاندنی لەگەڵ فلۆرنتینۆ پێرێز و ئیدارەی یانە ئیسپانییەکە نەکردووە و هیچ ڕێککەوتنێک نەکراوە.

سەرچاوەکە نووسیویەتی، مباپێ ستراتیژی دوورەپەرێزیی بەکارهێناوە و نایەوێت بەڕێوەبەران و هاندەرانی یانەی پاریس سان جێرمان بکات بە دووژمنی خۆی، لەبەرئەوەیە ئامادەنەبووە لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید بچێتەسەر مێزی گفتوگۆکردن.

مباپێ دەیەوێت تاوەکو کۆتایی وەرز لەلایەن ناسڕ خلێفی و هاندەرانی پاریسەوە پالپشتی بکرێت، ئەوەی وەرزی ڕابردوو ڕوویدا لە فیکەبارانکردنی لەلایەن هاندەرانەوە، دووبارە نەبێتەوە، بەتایبەتیش بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید لە قۆناغی 16ی خولی یانە پاڵەوانەکان هەوڵدەدات کارێکی گەورە ئەنجامبدات، بەو جۆرە دەیسەلمێنێت یاریزانێکی پڕۆفیشناڵە و خۆشەویستی و سەرنجی هەردوو یانەی پاریس و ڕیاڵ مەدرید بەلای خۆیدا ڕادەکێشێت.

بابەتی پێشتر

ئەگەر ئەتلەتیکۆ سیمیۆنی دووربخاتەوە کێ دەخاتە جێگەی؟

بابەتی دواتر

شانەی ئەمنی: سێ چەکداری مەترسیداری داعش لە کەرکوک دەستگیرکران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەوهەرەکەی کلۆپ پۆرتوگالی ناوێت

یاریزانی لاوی یانەی لیڤەرپوڵ، فابیۆ کارڤالیۆ سەرەڕای ئەوەی هەڵگری ڕەگەزنامەی پۆرتوگالییە، بەڵام یاریکردنی بۆ لاوانی ئەو وڵاتە ڕەتکردووەتەوە.…
زیاتر ببینە

پێرێز جێگرەوەی ئەنچلۆتی دیاریکرد

فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی ڕیاڵ مەدرید، بڕیاریداوە یەکێک لە جەنگاوەرانی سەردەمی زێڕین بکاتە جێگرەوەی کارلۆ ئەنچیلۆتی. بەپێی زانیارییەکانی…
Total
0
Share