2023 بەغداد مانگانە 200 ملیار دینارەكە دەنێرێت؟

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بەهۆی ناجێگیریی نرخی نەوت و بەهای دۆلار تا ئێستا وەزارەتی دارایی عێراق پڕۆژەی بودجەی بۆ ئەنجومەنی وەزیران نەناردووە و جەختیشدەكاتەوە، “ئەگەر بۆ ساڵی داهاتوو بودجە پەسەند نەكرێت دەتوانرێت كار بە یاسای بەڕێوەبردنی دارایی دەوڵەت بكرێت و دەبێت بەغداد هاوشێوەی ساڵی 2021 مانگانە 200 ملیار دینارەكە بۆ هەرێمی كوردستان بنێرێت”.

د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای رایگەیاند، تا ئێستا وەزارەتی دارایی عێراق پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2023ی بۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق نەناردووە كە ئەوەش پەیوەندی بە نرخی نەوتەوە هەیە كە جۆرێك ناجێگیرە و پێشتر بڕیاربوو یەك بەرمیل نەوت بە 70 دۆلار لە پڕۆژەیاسای بودجە بخەمڵێندرێت، بەڵام بە ناچاری ئێستا یەك بەرمیل نەوت بە 65 دۆلار دەخەمڵێندرێت و بەهای دۆلاریش ناجێگیرە و هەموو ئەوانەش وا دەكەن وەزارەتی دارایی میكانیزمێك بۆ كورتهێنانی بودجە بدۆزێتەوە.

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، ئەگەر بۆ ساڵی داهاتوو بودجە پەسەند نەكرێت دەبێت پشت بە یاسای بەڕێوەبردنی دارایی دەوڵەت ببەسترێت كە بریتییە لە كاركردن بە یەك لەسەر 12ی بودجەی ساڵی 2021 تا ئەو كاتەی یاسای بودجەی وڵات پەسەند دەكرێـت.

ئەندامەكەی لیژنەی دارایی وردەكاریی زیاتری ئاشكراكرد و وتیشی، “ئەگەر كار بە یەك لەسەر 12ی یاسای بودجەی ساڵی پێشتر بكرێت دەبێت حكومەتی عێراق مانگانە 200 ملیار دینارەكە بۆ هەرێمی كوردستان لە ساڵی 2023دا بنێرێت”.

بابەتی پێشتر

عەلی حەمەساڵح بەهای دۆلار لە 2023دا ئاشكرادەكات

بابەتی دواتر

لە چوارقوڕنە كەسێك بە چەقۆ هاوڕێیەكی خۆی كوشت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كازمی بەرەو توركیا بەڕێ كەوت

بە سەرۆكایەتیی شاندێكی حكومی، مستەفا كازمی گەشتەكەی بەرەو توركیا دەستپێكرد و بڕیارە لە ئەنقەرە دابەزێت و لەو سەردانەیدا…
Total
0
Share