بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی دەربەندیخان رایدەگەیەنێت، سەرباری پشووی فەرميی پزیشكان و كارمەندەكانمان بۆ خزمەتكردنی هاوڵاتییان بەردەوامدەبن بۆ خزمەتكردنی هاوڵاتییان بە شێوەیەی ئێشكگریی.
بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی دەربەندیخان كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، “سەرباری پشووی فەرمیی پزیشكان و كارمەندانمان بەردەوامن لە ناوەندە تەندروستییەكان لە خزمەتكردنی هاوڵاتییان بە شێوەی ئیشكگری.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، نەخۆشخانەی گشتیی شەهیدتۆفیق بەشی فریاكەوتن 24 كاتژمێر پزیشكان و كارمەندان لەپێشوازی هاوڵاتییان دەبن بۆ هەر حاڵەتێكی نەخوازراو.
ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، مەڵبەندی تەندروستیی ئیشكگری شەهید حەمید پزیشك و كارمەندان بە شێوەی ئێشكگر لەپێشوازی نەخۆشدا دەبن و لە كاتژمێر 8:30 خولەك ی بەیانی بۆ كاتژمێر 12ی شەو و دەرمانخانەی نەخۆشییە درێژخایەنەكان بەیانیان كراوە دەبن و دەتوانن ئ