بافڵ جەلال تاڵەبانی: دۆخی عێراق تاکڕەوی لە دەسەڵات رەتدەکاتەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیب ئەھلی حەق لە بەغداد کۆبوونەوە.

‌‎لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە یەکخستنی هەوڵە نیشتمانییەکان و بەردەوامی گفتوگۆی بونیادنەرانە کرایەوە لە پێناو سەرخستنی پرۆسەی سیاسی لە عیراق و جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەت کە خۆی لە خزمەتکردن، چەسپاندنی یاسا و سەقامگیریدا دەبینێتەوە.

‌‎بەڕێوەبردنی وڵات و پاراستنی سەقامگیری تەوەرێکی تری گفتوگۆکان بوو و سەرۆک بافڵ ئاماژەی بە هەماهەنگی و کاری هاوبەشی زیاتری نێوان هێز و لایەنە سیاسییەکان کرد و وتی، دۆخی عێراق بە شێوەیەکە کە تاکڕەوی لە دەسەڵات و بەڕێوەبردن رەتدەکاتەوە، هەر بۆیە پێویستە هەموو لایەنەکان بە رۆ‌حێکی بەرپرسیارانەوە لە بەڕێوەبردنی وڵاتدا بەشداربن و هەنگاوی جدی و کرداری بنێن لە پێناو چارەسەرکردنی کێشەکان. وتیشی، هیچ رێگایەکمان نییە جگە لە گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن و دەبێت هەموومان بەو رۆحییەتەوە کاربکەین.

 

بابەتی پێشتر

گەورەترین كارگەی "تێسلا" داخرا

بابەتی دواتر

فێستیڤاڵی سەری ساڵ لە شاری سلێمانی بەردەوامە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share