هەڤاڵ ئەبوبەكر: دەستخۆشی لە هەنگاوەكانی بافڵ جەلال تاڵەبانی دەكەین

پارێزگاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، لەگەڵ پاراستنی داب و نەریتی كۆمەڵگەین و دەستخۆشی لەو هەنگاوانەی بافڵ جەلال تاڵەبانی دەكەین و دەشڵێت، پێشتر چەند رێوشوێنێكمان بۆ داخستنی ئەو شوێنانە گرتووەتەبەر كە پێچەوانەی داب و نەریتی كۆمەڵگە بوون، بەڵام ئەو هەنگاوانە پێویستی بە پشتیوانيی جەماوەری و سیاسییە.

د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی لە لێدوانێكی تایبەتدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئێمە لەگەڵ رێكخستن و پاراستنی داب و نەریتی كۆمەڵگەین و دەستخۆشی لەو هەنگاوانەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەكەين و پێشتر وەكو حكومەتی خۆجێی سلێمانی چەند رێوشوێنێك لە ساڵی 2018ەوە گیراوەتەبەر.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، ئەم هەنگاوانە پێویستی بە پشتیوانیی سیاسی و جەماوەری هەبووە و ئەو پڕۆژەیەی كە راگەیەندراوە بۆ ئاشتكردنەوەی سلێمانی بە هەموو شێوەیەك پشتیوانی دەكەین و لەگەڵ ئارامی و ئاشتبوونەوەی خەڵكین لەگەڵ شاری سلێمانی.

بابەتی پێشتر

سەرۆك وەزیران بڕیاریدا زەوی دابەشبكرێت

بابەتی دواتر

مەلا كامەران عەلی: 25 ساڵە نەمتوانیوە بڕۆم لە سەرچنار چایەک بخۆمەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تونێلی دەربەندیخان دادەخرێت

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، لە سبەینێ دووشەممەوە تونێلی دەربەندیخان لەکاتژمێر 8:00 ی ئێوارەوە تا 7:00 ی بەیانی و…
Total
0
Share