ئەمڕۆ چەند یارییەكی بەهێز بەڕێوەدەچن

ئەمڕۆ لە خول و پاڵەوانێتییەكانی ئەوروپا چەندین یاریی بەهێز بەڕێوەدەچن.

لەخولی ئینگلتەرا مانچستەر یونایتدی حەوتەم دەبێتە میوانی ئیڤەرتۆنی حەڤدەیەم.

ئامانجی مانچستەر یونایتد گەیشتنە بە چامپیۆنز لیگی وەرزی داهاتوو، بەڵام هەردوو یانەی تۆتنهام و ئارسناڵ كارەكەیان لێقورس كردووە.

كاتژمێر پێنجی ئێوارەش دوو یاریی تر دەكرێت، ئارسناڵ میوانداری برایتۆن دەكات و چێڵسیش ڕووبەڕووی ساوسامپتۆن دەبێتەوە.

كاتژمێر 7:30 خولەكیش تۆتنهام دەبێتە میوانی ئەستۆن ڤێلا.

تۆتنهام سێ یارییە لەسەر یەك سەركەوتن بەدەست دەهێنێت.

لەخولی ئیسپانیاش كاتژمێر 10ی شەو ڕیاڵ مەدرید لە یاریگای خۆی میوانداری یانەی خیتافی دەكات.

ڕیاڵ مەدرید پێشەنگەو خیتافیش لەپلەی چواردەیەمی ڕیزبەندی خولەكە دەبینرێت.

لە ئیتاڵیاش ئینتەرمیلانی سێیەم بەرامبەر هیلاس ڤیرۆنای نۆیەم یاریی دەكات.

یۆڤانتۆسی چوارەمیش دەبێتە میوانی كالیاری حەڤدەیەم.

لە ئەڵمانیا بایرن میونشنی پێشەنگی ڕیزبەندی بەرامبەر ئۆگسبۆرگی سیانزەیەم یاریی دەكات.

لە فەرەنساش پاریس سانجێرمانی پێشەنگ دەبێتە میوانی كلیرمونت فوتی حەڤدەیەمی ڕیزبەندی.

خولی ئینگلتەرا

ئیڤەرتۆن – مانچستەر یونایتد 2:30

ئارسناڵ – برایتۆن 5:00

ساوسامپتۆن – چێڵسی 5:00

ئەستۆن ڤێلا – تۆتنهام 7:30

خولی ئیسپانیا

ڕیاڵ مایۆركا – ئەتلەتیكۆمەدرید 5:15

ڕیاڵ مەدرید – خیتافی 10:00

خولی ئیتاڵیا

ئینتەرمیلان – هیلاس ڤیرۆنا 7:00

كالیاری – یۆڤانتۆس 9:45

خولی ئەڵمانیا

بایرن میونشن – ئۆگسبۆرگ 4:30

خولی فەڕەنسا

كلیرمۆنت فونت – پاریس سانجێرمان 10:00

بابەتی پێشتر

قەرزێكی دیكەی 150 ملیۆن دیناری لە عێراقەوە بۆ هاوڵاتییەكانی

بابەتی دواتر

كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی ئەنچیلۆتی پێش یارییەكەی خیتافی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share