ئارتێتا لەبارەی گەڕانەوەی ئوزێل: پێویستە یاریزانەکە ئاگاداربکەینەوە

ئارسیناڵ تاوەکو کۆتایی وادەی میرکاتۆی 2021 لەبارەی ئوزێلەوە بڕیاردەدات

ڕاهێنەری یانەی ئارسیناڵ، مایکڵ ئارتێتا هەڵوێستی لەبارەی گەڕانەوەی مەسعود ئوزێل بۆ پێکهاتەکەی ئاشکرادەکات.

ڕاهێنەرە ئیسپانییەکەی گانەرز، مایکڵ ئارتێتا کۆتا بۆچوونی خۆی لەبارەی گەڕانەوەی مەسعود ئوزێل بۆ پێکهاتەکەی ئاشکرا دەکات و بە میدیاکانی بەریتانیای ڕاگەیاندووە، ” لە کۆتایی وادەی گواستنەوەکانی زستانەی 2021 لێکدانەوە بۆ دۆخەکە دەکەین و هەڵوێستی خۆمان ئاشکرادەکەین”.

ئارتێتا خۆی لە بڕیاری دوورخستنەوەی (عازف الیل) بێبەریدەکات و دەڵێت، ” پێویستە لەسەرمان ڕێزی گرێبەستی یاریزانان بگرین، لەم بارودۆخانەدا دەبێت لەگەڵ یاریزانەکانمان کراوەتر بین و پلانەکانی یانەیان بۆ ئاشکرابکەین، ڕۆڵیان شیبکەینەوە لە پێکهاتەکاندا و هۆکارەکانی دوورخستنەوە یان هەر شتێکی دیکەیان بۆ ڕوونبکەینەوە”.

هەروەها دەڵێت، ” یاریزانان خۆیان بەرپرسن لە جێبەجێکردنی بۆندەکانیان و پابەندبوونیان پێیەوە، هەندێکیان بەهۆی بەشدارینەکردنەوە بڕیاری ڕۆیشتن دەدەن، هەندێکیش بڕیاری بەردەوامبوون دەدەن، ئەوە بڕیاری خۆیانە و بەهیچ شێوەیەک دەستی ئێمەی تێدانییە”.

ئوزێلی ئەڵمانی لە مانگی ئازاری 2020وە لە پێکهاتەکانی ئارسیناڵ بۆ خولی نایابی ئینگلیزی و خولە ئەوروپیەکان دوورخراوەتەوە، تاوەکو ئێستاش نەزانراوە ئایا بڕیارەکە هونەری بووە یاخود کارگێڕی.

یاریزانە 33 ساڵەکە لە هاوینی 2013 بە بڕی 47 ملیۆن یورۆ پەیوەندی بە ئارسیناڵەوە کرد، 254 یاری کردووە و 44 گۆڵی تۆمارکردووە و 77 گۆڵی ڕەخساندووە، بۆندەکەی لەگەڵ یانەی ئارسیناڵ لە کۆتایی ئەم وەرزە (2020/2021) کۆتاییدێت و لەو ماوەیەشدا دەتوانێت ساڵانە 18.2 ملیۆن پاوەند بەدەستبهێنێت.

بابەتی پێشتر

یەکێتیی پیاوان: لە ساڵی ڕابردوودا 553 سکاڵای توندوتیژی دژی پیاوان تۆمارکراوە

بابەتی دواتر

وۆڵ ستریت جۆرناڵ: واشنتۆن هۆشداریی توند دەداتە ئێران لە هەر کاردانەوەیەک لە یادی سلێمانیدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرشلۆنە كار بۆ داهاتوو دەكات

ئیدارەی یانەی بەرشلۆنە لە نوێكردنەوەی بۆندی هەردوو یاریزان پێدری و فاتی نزیكبۆتەوە. گفتوگۆكانی ئیدارەی بەرشلۆنە بۆ نوێكردنەوەی بۆندی…
Total
0
Share