پەرلەمانتارێک داهاتی نەوتی هەرێم لەمساڵدا ئاشکرادەکات

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، لە ساڵی 2022 داهاتی خاڵە گومرگییەکان و نەوت بە شێوەی بەرچاو زیادیانکردووە.

عومەر گوڵپی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “ساڵی 2022 ئەگەر داهاتی خاڵە گومرگییەکان لە ساڵی 2021 زیاتر نەبووبێت کەمتر نەبووە، داهاتی نەوتیش تەنها ئەم سێ مانگەی کۆتایی ساڵ نەبێت مانگەکانی دیکە بۆ هەر بەرمیلێک نەوت بە سەروو 100 دۆلار فرۆشراوە”.

وتیشی، “ئەگەر داهاتی نەوت تەنها 43% ی بگەڕێتەوە داهاتی مانگانەی دەکاتە 580 ملیۆن دۆلار واتە 841 ملیار دینار گەڕاوەتەوە بۆ خەزێنەی وەزارەتی دارایی”.

باسی لەوەشکرد، “لە هەرێمی کوردستان گروپێکی چوار بۆ پێنج کەسی نەبێت هیچ کەس نازانێت گرێبەستەکانی نەوت بۆ کران؟چۆن کراون؟بۆ قەرز کرا؟ کەی قەرز دەدرێتەوە؟کەی تەواو دەبن؟”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “داهاتە نانەوتییەکانی هەرێم لە باج و رسومات و گومرگ و هاوکاری هاوپەیمانان کۆدەکرێتەوە، تەنها داهاتی مانگی 12 ی رسومات 200  ملیار دینار بووە، هاوکاری هاوپەیمانان 26 ملیار دیناری مانگانەیە، داهاتی باج 60 ملیار بووە، داهات لە گومرگەوە 140 ملیار بووە”.

بابەتی پێشتر

پلاندانان: تێکڕای پشکی تاکی عێراق لەمساڵدا حەوت ملیۆن دینار بووە

بابەتی دواتر

هەوڵێكی دزەپێكردنی هەزار كیلۆ ماددەی هۆشبەر لە ئوردن پوچەڵكرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی دۆلار بەرزبووەوە

نرخی دراوە بیانییەكان بۆ ئەمڕۆ دووشەممە 8ی ئازار، لە بازاڕەكانی هەرێم بڵاوکرایەوە، تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە نرخی…
Total
0
Share