هەوڵێكی دزەپێكردنی هەزار كیلۆ ماددەی هۆشبەر لە ئوردن پوچەڵكرایەوە

ماددە هۆشبەرە دەستبەسەردا گیراوەكە

گەورەترین هەوڵی دزەپێكردنی حەبی كبتاگۆن-ی هۆشبەر لەلایەن فەرمانگە پەیوەندیدارەكانی ئوردنەوە پوچەڵكرایەوە.

فەرمانگەی گومرگی ئوردن لە راگەیەندراوێكی ئاشكرایكرد، هەوڵی دزەپێكردنی شەش ملیۆن حەبی كبتاگۆن-ی هۆشبەر كە دەگاتە 1000 كیلۆگرام، بە هاوكاری دەزگا ئەمنییەكان پوچەڵكردووەتەوە.

بەپێی فەرمانگەكە هۆشبەرەكە لەناو هەویری خورمادا شاردراوەتەوە.

هەروەك بڕی هۆشبەرەكەی بە گەورەترین و شێوازی شاردنەوەشی بە “لێزانانە” ناوبرد كە بازرگانانی ویستویانە بیگەیەننە ناو وڵاتەكە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا: هیچ وڵاتێک ناتوانێت باج لەسەر تێپەڕبوونی کەشتییەکان لە گەرووی هورمز دابنێت

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ڕایگەیاند، هیچ وڵاتێک ناتوانێت باج لەسەر تێپەڕبوونی کەشتییەکان لە گەرووی هورمز دابنێت. مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری…
Total
0
Share