ئەڵمانیا و فەڕەنسا كەرەنتینی گشتی دەستپێدەكەنەوە

ڕاوێژكاری ئەڵمانیا لەگەڵ حكومەتی ویلایەتەكان ڕێككەوتن لەسەر ئەنجامدانی قەدەغەی هاتووچۆی گشتی لە دووشەممەی داهاتوەوە، فەڕەنساش هەمان ڕێچكە لە سبەی هەینییەوە دەگرێتەبەر.

ئەنگێلا مێركڵ، ڕاوێژكاری ئەڵمانیا ڕۆژی چوارشەممە 28ی تشرینی یەكەم ڕایگەیاند، حكومەتی فیدڕاڵی و حكومەتی ویلایەتەكان ڕێككەوتوون لەسەر دووبارە گرتنەبەری ڕێوشوێنی كەرەنتینی گشتی لە 2ی تشرینی دووەمی داهاتوەوە بەمەبەستی سنوردانان لە بەردەم بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆنا.

مێركڵ بۆ ڕۆژنامەنوسان وتیشی، “ئەم ڕێوشوێنانە توند دەبێت” دەسەڵاتدارانیش لەماوەی دوو هەفتەدا چاو بە سنوردارییەكاندا دەخشێننەوە ئەگەر پێویستی كرد.

ڕاوێژكارەكەی ئەڵمانیا ئەوەشی خستەڕوو كە دۆخی ڤایرۆسی كۆرۆنا “زۆر مەترسیدارە” و خێرایی بڵاوبوونەوەی بەرزە. دوپاتیشیكردەوە كە پێویستە بەپەلە هەنگاو بنێن بۆ دەربازبوون “لە باری لەناكاوی تەندروستی لەسەر ئاستی وڵات”.

كەرەنتینە گشتییەكە كە بۆ ماوەی مانگێك دەبێت داخستنی چێشتخانە و سنورداركردنی چالاكییە جۆراوجۆرەكان، داخستنی هۆڵەكانی جوانكاری، شێلان، تاتۆ، هۆڵەكانی فتنس و ئاسن و سینەما دەگرێتەوە.

بەڵام نوێژی بەكۆمەڵ بەمەرجی ڕەچاوكردنی ڕێنماییەكانی خۆپارێزی ناگرێتەوە، جگە لەوەی یارییەكان بەبێ جەماوەر بەردەوام دەبن، قوتابخانە و دایەنگاكان بە كراوەیی دەمێننەوە، هەروەها كۆگا بازرگانیەكانی تاك و بەكۆمەڵ فرۆش بە مەرج كراوە دەبن.

لەو چوارچێوەیەدا حكومەتی فیدڕاڵی لەگەڵ ویلایەتەكان ڕێككەوتن لەسەر پێشكەشكردنی هاوكاری بەو كۆمپانیایانە بەهۆی ڕێوشوێنەكانەوە زەرەرمەند دەبن، بۆ ئەمەش بڕی (11.82 ملیار دۆلار) لەپێناو قەرەبووكردنەوەیان تەرخانكراوە.

بەپێی ڕۆیتەرز كۆمپانیا بچوك و مامناوەندەكان 75%ی بەهای فرۆشراوە لەدەستچووەكانیان لە تشرینی دووەم پێدەدرێت، كۆمپانیا گەورەكانیش 70%ی داهاتی لەدەستچووی مانگی داهاتوو وەردەگرن.

ئێوارەی دوێنێش ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی فەڕەنسا دەستپێكردنەوەی كەرەنتینی لەسەر ئاستی وڵات لە ڕۆژی هەینییەوە تا لانیكەم 1ی كانونی یەكەمی داهاتوو ڕاگەیاند.

بەپێچەوانەی كەرەنتینی یەكەمجاریشەوە ماكرۆن وتی، قوتابخانەكان بە كراوەیی دەمێننەوە، بەڵام چێشتخانە و كۆگا ناسەرەكییەكان دەرگاكانیان دادەخەن.

سەرۆكی فەڕەنسا هۆشداری ئەوەشیدا كە وڵاتەكەی لانیكەم “400 هەزار مردنی دیكە” لەماوەی چەند مانگێكدا تۆماردەكات، ئەگەر هەنگاو بۆ ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە نەنێن.

بابەتی پێشتر

ئەگەر هێزەکانی ئەمریکا بکشێنەوە سوپای عێراق دەتوانێت بارودۆخەکە کۆنترۆڵ بکات؟

بابەتی دواتر

پۆلیسی فەڕەنسا: كەسێك دەستگیركراوە بە چەقۆ هێرشی كردووەتە سەر خەڵك

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سه‌رۆكی ڕوسیا: وانه‌ی پێویست له‌ ئه‌فغانستان فێربووین و ناچینه‌ ململانێی ئه‌و وڵاته‌وه‌

ڤلادیمیر پوتین سه‌رۆكی ڕوسیا ڕایگه‌یاند، مۆسكۆ له‌نزیكه‌وه‌ چاودێریی بارودۆخی ئه‌فغانستان ده‌كات، به‌ڵام نایه‌وێت بچێته‌ “ململانێی هه‌مووان له‌دژی هه‌مووان”ـه‌وه‌.…
زیاتر ببینە

نرخی نەوت بەرزبووەوە

نرخی نەوت لە بازارەكانی جیهان بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی و یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە سەر 109 دۆلار…
Total
0
Share