تەندروستیی هەرێم: گۆشتی کوڵاو نابێتە هۆی توشبوون بە نەخۆشیی تای خوێنبەربوون

بۆ خۆپارێزی لە تای خوێنبەربوون وەزارەتی تەندروستیی هەرێم کۆمەڵێک رێنمایی تەندروستیی بڵاوکردەوە و جەختیکردەوە، گۆشتی کوڵاو نابێتە هۆی توشبوون بە نەخۆشیی تای خوێنبەربوون.

بەپێی رێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم، سەربڕینی ئاژەڵ پێویستە لەناو ئەو سەربڕینخانانەدا بێت کە رێگەپێدراون و پزیشکی ڤێنتەرنەری سەرپەرشتیی دەکات، لە کاتی سەربڕینی ئاژەڵ و کەوڵکردن یان پارچەپارچەکردنی گۆشتەکەیان، جلوبەرگی خۆپارێزی وەک: دەستکێش، جزمە، بەرگی تایبەت، ماسکی دەموچاو بەکاربهێنرێن.

هەر بەپێی رێنماییەکان، نابێت خێزان یان خەڵک لە چواردەوری قەساب کۆببنەوە و هاوکاریی بکەن، پاککردنەوەی ئەو شوێنەی ئاژەڵەکەی لێ سەر دەبڕدرێت، بەتایبەت ئەو شوێنانەی خوێنی لێیە بە ماددەی کلۆرین پاکبکرێنەوە.

لە بەشێکی دیکەی رێنماییەکاندا هاتووە، ئەگەر ئاژەڵ گەنە يان مێرووى ترى هەبوو باشتر وايە سەر نەبڕدرێت، باشتر وايە گۆشت دواى سەربڕينى ئاژەڵ بۆ ماوەى 24 كاتژمێر لە پلەى (4 -8) پلەى سەدى هەڵبگيرێت، پاشان بەكاربهێنرێت، بەڵام گۆشتی کوڵاو هیچ کێشەی نییە و نابێتە هۆی توشبوون بە نەخۆشیی تای خوێنبەربوون.

ئەمڕۆ هەینی یەکەم حاڵەتی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون لە هەرێم تۆمارکرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک لە بنەماڵەی خـ.ـورشید هـ.ـەرکی: تا کاتژمێر 8ی ئەمشەو خـ.ـورشید و حـ.ـەیدەر ئازاد نەکرێن هێرشدەکەینە سەر دامودەزگاکانی حکومەت

سەرچاوەیەک لە بنەماڵەی خـ.ـورشید هـ.ـەرکی ئاشکرایکرد، تا کاتژمێر 8ی ئەمشەو خـ.ـورشید و حـ.ـەیدەر ئازاد نەکرێن، هێرشدەکەینە سەر دامودەزگاکانی…
زیاتر ببینە

لەتیف نێروەیی: پێشتر پارتی بە ڕێبوار تەهایان دەوت تەنیا کلێنس کۆدەکاتەوە ئێستا دەڵێن باشترین پارێزگارە

لەتیف نێروەیی ڕایدەگەیەنێت، پارتی ئەم سێ ڕۆژە میدیا و جەماوەرەکەی شەرمەزارکردووە. لەتیف نێروەیی، بەرپرسی بۆردی ڕاگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی…
Total
0
Share